سه‌باره‌ت به‌م ماڵپه‌ڕه‌


ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ تایبه‌ته‌ به ڕێکخراوی گه‌نجانی عاجز و نارازی له‌ ( ئه‌دای به‌رپرسانی ناو یه‌کیتی ) نیشتیمانی له‌ سه‌رانسه‌ری کوردستان بۆ به‌دی هێنانی ئامانج و نوی` بونه‌وه‌ بۆیه‌ داواکارین له‌ هه‌ر شارێکی کوردستانن هاوکارو پشتیوانمان بن و ده‌ست له‌ ناوی ده‌ست بۆ پیشاندانی ئیراده‌ی لاویمان به‌ره‌و چاکسازی و نوێ بونه‌وه‌ و سه‌رکه‌وتن تکایه‌ ده‌نگی خۆتان بگه‌یه‌نن بۆ گۆڕانکاریو چاکسازی ناو ینک نه‌ک به‌م شێوه‌ی ئه‌دای ئێستا به‌لکو بۆ چاکسازیو نوێ بونه‌وه‌.......ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێکخراو تكاية تةنها لة ڕێگه‌ی ئةم ئيمةيلانةوة پةيوةنديمان پيوة بكةن نه‌سره‌وتن تا سه‌رکه‌وتن arastaynwepuk@gmail.com ) arastaynwepuk1@gmail.com )
دواين بابةت
په‌یوه‌نديةكان


Alternative content


=tmyfsnayua6ltirpgo.gif= jfuds1hxoi53uyo0vo61.jpg bqeggxnnujp5qpnv5jix.jpg i4vvcjy0u1t8q5fkyzb.jpg 61cczqxke80oy0e65dh7.jpg f6q4zj4cj3mcenyy8n5g.jpg atz46mncdim89pqa2o2.jpg h2xivqqa1ao3fc6iissq.jpg 6rp0z50beuoxjdtqmmf.jpg r8m6dm38ze6kwssovxhp.jpg 45vglrgr1t20bbysd9ai.jpg utc86e419qku9cgjowdu.jpg eptenuqxauo1ox33xlp.jpg xvs0c9rjv2zq5gz387x.jpg xvs0c9rjv2zq5gz387x.jpg za6zszieifitlh4sweug.jpg 27h9z97qvuh2wqa5n81j.jpg fgo5bxcz2pd2q2tvs1qy.jpg z0ltsk1sa214rc8mvpka.jpg qs9tisia832osfl6csf.jpg wob4u0szozrq3mfrbyd.jpg m78c9twl97oi33iw2h3v.jpg 7ak1nahem3t3t3ijydv.jpg mplp9hi4h04dnp7u3ukc.jpg efiul58biqef630rng3s.jpg uz3tkyhwvz4hlh4gdigq.jpg r1uds4awl7i2aejyko1.jpg 9n397mw7ugf1ubq2mnlb.jpg 5zqonducgokw54qb3she.jpg efcq4q2is2b1r0mbk1tt.jpg 953ac2mmb9w900quig1f.jpg zzz4pfychffpiejp8dv.jpg zwj7jymaia1sttpay335.jpg 29g773nx9ohcdakf4w.jpg xtzn2hqkzff3lmk980kv.jpg x6ir8yllnizvdq20g6.jpg gid1qhawhs18j5ehozgs.jpg ljvm9gfqz5jlfh75pqd.jpg ul69maa5qmo2qnaywm.jpg ===
گه‌نجانی ناڕازی له ئه داى به رپرسانى ناو یه‌کیتی نیشتمانی
ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ تایبه‌ته‌ به‌ریکخراوی گه‌نجانی نارازی و عاجز له‌ ئه‌دای به‌رپرسانی یه‌کیتی نیشتمانی




 

    

به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی ده‌سته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و ته‌كنیكی و ڕێكخستن و ماف ناساسان و سه‌رۆك شانه‌كانی لایه‌نگرانی ڕێكخراوی گه‌نجانی ناڕازی و عاجز له‌ ئه‌دای به‌رپرسانی ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و كادیرانی خۆشه‌ویستی ڕێكخراوه‌كه‌مان و هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دلسۆزو به‌په‌رۆشی یه‌كێتین و ناڕازین به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان له‌ ئه‌دای به‌رپرسانی ناو یه‌كێتی
جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویت هه‌ڤالێن ده‌لال سڵاوێكی شۆڕشگێڕانه‌ پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له‌ مه‌وبه‌ر به‌ ناچاری پاش ساردی و كه‌م ته‌رخه‌می مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی مه‌جبور بوین به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپرسیه‌ك كه‌ له‌ سه‌ر داوای ده‌یان هه‌زار ئه‌ندام و لایه‌نگرمان هه‌ستاین به‌ خستنه‌ به‌رده‌ستی ڕاپرسیه‌كه‌ بۆ به‌رده‌م جه‌ماوه‌رو لایه‌نگرانمان تا ئێستا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو ده‌نگی خۆیان بۆناردوین له‌ سه‌ر ڕاپرسیه‌كه‌ بۆیه‌ لێره‌وه‌ به‌ گه‌رمی ده‌ست خۆشیتان لێده‌كه‌ین و داوای به‌رده‌وامی ئه‌كه‌ین له‌و لایه‌نگرو ئه‌ندامه‌ خۆشه‌ویستانه‌ كه‌ به‌ هه‌ستیاری و به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه‌ ده‌نگ و ڕای خۆیانمان بۆ بنێرن سه‌باره‌ت به‌ ڕاپرسیه‌كه‌ كه‌ پێشت ر بڵاومان كردوه‌ته‌وه‌ به‌م ده‌قه‌وه‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌كانمانه‌وه‌ و فه‌یسبه‌كه‌كه‌ماندا : (چه‌ند مانگێكه‌ داواكاری ئاشتبونه‌وه‌و ڕێكخستنه‌وه‌ و پاك بونه‌وه‌ یه‌كبونه‌وه‌ وچاره‌سه‌ری به‌گژاچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و بنبڕكردنی و هه‌ڵته‌كاندی قه‌ڵای گه‌نده‌ڵی ونابه‌رپرسی و پشت گوێ خستنی كادیران و نابه‌رپرسانی ناو یه‌كێتی به‌ ناوی یه‌كێتیه‌ پیرۆزه‌كه‌مانه‌وه‌ خستوه‌ته‌ به‌رده‌م به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی كه‌ كورسیه‌كانیان قۆرخ كردوه‌ كه‌ ده‌ستكه‌وتی خوێنی شه‌هیدان و كه‌س وكاریانه‌ به‌ڵام سه‌د مخابن و به‌ داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ داواكه‌مان كه‌ داوای ده‌یان هه‌زار ئه‌ندام و لایه‌نگرو كادیری عاجزی ناو یه‌كێتیه‌ پشت گوێ خراوه‌ كه‌ ئه‌م كاره‌ش به‌ پێچه‌وانه‌ی وته‌كه‌ی هه‌ڤاڵی سه‌ركرده‌ هه‌ڤاڵ (مام جه‌لال) بو كه‌ ده‌ڵێت " ئێمه‌ له‌ ناو یه‌كێتی كه‌سمان لێ زیاد نیه‌ و به‌ڵكو پێویستمان به‌ كه‌سی زیاتره‌ "به‌ڵام به‌رپرسانی ناو یه‌كێتی به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌م وته‌یه‌وه‌ نه‌ك كه‌سیان پێویست نیه‌ به‌ڵكو ته‌نانه‌ت بێمنه‌تن له‌ كادیره‌ ماندوه‌كانی خۆشیان و بێمنه‌تن له‌ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانیان جا بۆیه‌ بڕیارمان دا به‌ :
پڕۆسه‌ی مانه‌ومان له‌ ناو یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ته‌نها به‌نده‌ به‌ ده‌نگی ئێوه‌ی هه‌ڤاڵانی خۆشه‌ویستمان كه‌ داواتان لێده‌كه‌ین بۆ -1- ئایا له‌ ڕیزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا بمێنینه‌وه‌ كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ خه‌ڵك عاجز ده‌كه‌ن و بێمنه‌تن له‌ خه‌ڵكی.
2- - ئایا سه‌ربه‌خۆ به‌ لیستێكی جیاواز دابه‌زینه‌ ناو پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌.
-3- - ئایا له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دا به‌ هاوبه‌شی و ته‌نسیق به‌شداری بكه‌ین.
4-- یان له‌ گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر وه‌ پارتی دا ته‌نسیق بكه‌ین. )
بۆیه‌ ده‌ستخۆشی دوباره‌ی خۆمانتان پێڕاده‌گه‌یه‌نین به‌و هه‌مو ده‌نگه‌و ڕایه‌ی خۆتان سه‌باره‌ت به‌م ڕاپرسیه‌ كه‌ بۆتان ڕه‌وانه‌ كردوین ئاگاداریشتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ داهاتودا ئه‌نجامه‌كه‌تان به‌فه‌رمی بۆ بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌.

ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێكخراو / سلێمانی
ده‌سته‌ی ڕێكخستن و یه‌كخستنی ڕێكخراو / سلێمانی
ده‌سته‌ی ته‌كنیكی ڕێكخراو / له‌نده‌ن
ده‌سته‌ی ماف ناسانی ڕێكخراو / كه‌ركوك
ده‌سته‌ی پشتیوانانی ئه‌نجومه‌نی قه‌بایلی عه‌ره‌بی لایه‌نگری ینك / به‌غدا
ده‌سته‌ی گه‌نجانی ڕێكخستنی ڕێكخراوی زانكۆ / سلیمانی
ده‌سته‌ی پشتیوانان و هاو هه‌ڵوێستانی ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراو / ناوه‌ندی ئه‌وروپا
ده‌سته‌ی لایه‌نگرانی ڕێكخراو / سیدنی
ده‌سته‌ی لایه‌نگرانی زانكۆ ی ڕێكخراو / كه‌ركوك
ده‌سته‌ی لایه‌نگرانی زانكۆی ڕێكخراو / هه‌وڵێر
ده‌سته‌ی لایه‌نگرانی زانكۆی ڕێكخراو / دهۆك



 ئاگاداری به‌په‌له‌
ئاگاداریه‌ك بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نگران و ئه‌ندامان و كادیرانی خۆشه‌ویستی ڕێكخراوه‌كه‌مان و هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دلسۆزو به‌په‌رۆشی یه‌كێتین و ناڕازین به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان له‌ ئه‌دای به‌رپرسانی ناو یه‌كێتی
جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویت هه‌ڤالێن ده‌لال پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ داواكاری ئاشتبونه‌وه‌و ڕێكخستنه‌وه‌ و پاك بونه‌وه‌ یه‌كبونه‌وه‌ وچاره‌سه‌ری به‌گژاچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و بنبڕكردنی و هه‌ڵته‌كاندی قه‌ڵای گه‌نده‌ڵی ونابه‌رپرسی و پشت گوێ خستنی كادیران و نابه‌رپرسانی ناو یه‌كێتی به‌ ناوی یه‌كێتیه‌ پیرۆزه‌كه‌مانه‌وه‌ خستوه‌ته‌ به‌رده‌م به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی كه‌ كورسیه‌كانیان قۆرخ كردوه‌ كه‌ ده‌ستكه‌وتی خوێنی شه‌هیدان و كه‌س وكاریانه‌ به‌ڵام سه‌د مخابن و به‌ داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ داواكه‌مان كه‌ داوای ده‌یان هه‌زار ئه‌ندام و لایه‌نگرو كادیری عاجزی ناو یه‌كێتیه‌ تا بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگاداریه‌ پشت گوێ خراوه‌ كه‌ ئه‌م كاره‌ش به‌ پێچه‌وانه‌ی وته‌كه‌ی هه‌ڤاڵی سه‌ركرده‌ هه‌ڤاڵ (مام جه‌لال) بو كه‌ ده‌ڵێت ( ئێمه‌ له‌ ناو یه‌كێتی كه‌سمان لێ زیاد نیه‌ و به‌ڵكو پێویستمان به‌ كه‌سی زیاتره‌ ) به‌ڵام به‌رپرسانی ناو یه‌كێتی به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌م وته‌یه‌وه‌ نه‌ك كه‌سیان پێویست نیه‌ به‌ڵكو ته‌نانه‌ت بێمنه‌تن له‌ كادیره‌ ماندوه‌كانی خۆشیان و بێمنه‌تن له‌ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانیان جا بۆیه‌ بڕیارمان دا به‌ :
پڕۆسه‌ی مانه‌ومان له‌ ناو یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ته‌نها به‌نده‌ به‌ ده‌نگی ئێوه‌ی هه‌ڤاڵانی خۆشه‌ویستمان كه‌ داواتان لێده‌كه‌ین بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ له‌ 5/1/2012 ئه‌یخه‌ینه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ بۆ به‌رده‌ستی ئێوه‌ی هه‌ڤاڵانی ماندو نه‌ناسمان تكایه‌ ته‌نها ژماره‌ی ئیختیاره‌كه‌تانمان له‌ ڕێگای ئیمه‌یله‌كانمانه‌وه‌ بۆ ڕه‌وانه‌ بكه‌ن كه‌ ئایا به‌ لیستی جیاواز له‌ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكاندا به‌شداری بكه‌ین یان
ئیختیاره‌كان :

1- ئایا له‌ ڕیزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا بمێنینه‌وه‌ كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ خه‌ڵك عاجز ده‌كه‌ن و بێمنه‌تن له‌ خه‌ڵكی.
2- ئایا سه‌ربه‌خۆ به‌ لیستێكی جیاواز دابه‌زینه‌ ناو پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌.
3- ئایا له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دا به‌ هاوبه‌شی و ته‌نسیق به‌شداری بكه‌ین.
4- یان له‌ گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر وه‌ پارتی دا ته‌نسیق بكه‌ین.

تكایه‌ وه‌ڵامی خۆتان به‌ وردی بۆمان بنێرن چونكه‌ چاره‌نوس سازه‌ به‌ نیسبه‌ت داهاتوی ڕێكخراوه‌كه‌مانه‌وه‌.
ARASTAYNWEPUK1@GMAIL. COM
ARASTAYNWEPUK@GMAIL. COM


ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێكخراو / سلێمانی
ده‌سته‌ی ڕێكخستن و یه‌كخستنی ڕێكخراو / سلێمانی
ده‌سته‌ی ته‌كنیكی ڕێكخراو / له‌نده‌ن
ده‌سته‌ی ماف ناسانی ڕێكخراو / كه‌ركوك
ده‌سته‌ی پشتیوانانی ئه‌نجومه‌نی قه‌بایلی عه‌ره‌بی لایه‌نگری ینك / به‌غدا
ده‌سته‌ی گه‌نجانی ڕێكخستنی ڕێكخراوی زانكۆ / سلیمانی
ده‌سته‌ی پشتیوانان و هاو هه‌ڵوێستانی ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراو / ناوه‌ندی ئه‌وروپا
ده‌سته‌ی لایه‌نگرانی ڕێكخراو / سیدنی
ده‌سته‌ی لایه‌نگرانی زانكۆ ی ڕێكخراو / كه‌ركوك
ده‌سته‌ی لایه‌نگرانی زانكۆی ڕێكخراو / هه‌وڵێر
ده‌سته‌ی لایه‌نگرانی زانكۆی ڕێكخراو / دهۆك



 

جه‌ماوه‌رى بزوتنه‌وه‌ى نوێ گه‌له‌که‌مان که‌سوکارى شه‌هیدان، گه‌نجان ، خوێندکاران ، مامۆستایان وفه‌رمانبه‌ران و هه‌موو چین وتوێژه‌کانى گه‌له‌که‌مان……


ئێمه‌وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ گه‌نجێک هه‌ڵده‌سین به‌کۆکردنه‌وه‌ى هه‌وڵ وخه‌باتى هه‌موو ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ى که‌ساڵه‌هاى ساڵه‌خه‌بات ده‌که‌ن له‌پێناوپاراستنى یه‌کێتى ناویه‌کێتى ڕیزه‌کانى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان وهه‌ڵده‌سین به‌ئاشکراکردن وله‌بار بردنى هه‌موو ده‌سته‌گه‌رى وته‌که‌توول بازى و وه‌ده‌رهێنانى ڕه‌گ وڕیشه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌ناوڕیزه‌کانى (ى.ن.ک)دا که‌به‌رپرسانى یه‌کێتى له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندى تاکه‌که‌سى خۆیان به‌کارى ده‌هێنن!!!!!! وه‌ هه‌ڵده‌سین به‌ گرتنى ڕه‌خنه‌ى دروستکه‌ر و چاره‌سه‌رى گرفته‌کان وه‌نوێکردنه‌وه‌ى یه‌کێتى به‌وواتایه‌ى که‌ ته‌نها ئێمه‌ین میراتگرى بزوتنه‌وه‌ى نوێ گه‌له‌که‌مان هه‌روه‌ها به‌په‌یڕه‌وى کۆنگره‌ى سێ که‌تیایدا باس کراوه‌و ڕێگای چاره‌سه‌ری تیا هاتوه‌ ده‌مانه‌وێت ببینه‌ فاکته‌رێک و هێزێکى فشارى گه‌وره‌ وه‌ بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کانیش ئیسپات ده‌که‌ین که‌ ئێمه‌ ئه‌توانین بۆیه‌ له‌ ڕێگه‌ى ماڵپه‌ڕه‌که‌مانه‌وه‌ هه‌وڵ له‌ سه‌ر گه‌یاندن و جێبه‌جێ کردنى پڕه‌نسیپه‌کانى کۆنگره‌ى سێ ده‌ده‌ین به‌ڵام به‌ شێوازێکى پڕاکتیکى نه‌ک به‌ شێوه‌ى زاره‌کى ونوسراو یان تیۆرى بۆ هه‌ستانه‌وه‌و بوژانه‌وه‌ى (ی.ن.ک.)له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ڵى کوردستان ئه‌م په‌یامه‌ په‌یام و ویست وخواستى گشت ئه‌و کادیر و ئه‌ندام ودۆستانه‌یه‌ که‌ هه‌م و خه‌مى سه‌ره‌کیان هه‌ڵسانه‌وه‌ى (ی.ن.ک)ه‌یه‌ له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌دا به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ زۆرێک له‌ به‌رپرسانمان ئه‌م مه‌ترسیه‌ى سه‌ر بزوتنه‌وه‌که‌مانیان پشت گوێ خستوه‌ و له‌ جه‌ماوه‌ره‌ جگه‌ر سوتاوه‌که‌ی یه‌کێتی خۆیان دور خستوه‌ته‌وه‌ ئێمه‌ خاوه‌ن شه‌هیدین بۆیه‌ چیتر ئێمه‌ قبوڵى ئه‌م بارودۆخه‌ ناکه‌ین که‌ یه‌کێتىیه‌که‌مانى پیا تێپه‌ڕێنن . که‌ ئێستا به‌ هۆى دەسته‌ گه‌ریه‌وه‌ و ته‌که‌تول بازیه‌وه‌ بزوتنه‌وه‌که‌مانیان توشى قه‌یران کردوه‌ و به‌ره‌و چاره‌نوسی نادیاری ئه‌به‌ن بۆیه‌ ده‌خوازین له‌ڕێگه‌ى خۆکۆکردنه‌وه‌و خۆ ڕێکخستنه‌وه‌ له‌ناو ڕیزه‌کانى (ی.ن.ک)دا فشار بخه‌ینه‌ سه‌ر ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى و سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتیمان که‌ به‌ شێوه‌یه‌کى بوێرانه‌و ماندونه‌ناسانه‌ و به‌رپرسیارانه‌ کار بکه‌ن بۆیه‌ به‌هێز و ئیراده‌وه‌ هه‌وڵ ئه‌ده‌ین بۆ چاندنى تۆوى ئاشتی و برایه‌تی و ته‌بایی و لێبوردن و دڵفراوانی و خۆبه‌خشیو خۆشه‌ویستى بۆ بزوتنه‌وه‌که‌مان له‌نێوان ئه‌ندامانى یه‌کێتى که‌ ئه‌مه‌ په‌یام و به‌رنامه‌ى ڕه‌سه‌نى یه‌کێتى یه‌ .

جا داوا له‌ هه‌موو ئه‌و ئه‌ندام و کادیرو لایه‌نگره‌ دڵسۆزانه‌ى یه‌کێتى ده‌که‌ین که‌ له‌ ته‌که‌تول و ده‌رئه‌نجامه‌ دزێوه‌کانى ناڕازی و بێزارن وه‌ ده‌یانه‌وێت خۆیان و یه‌کێتیه‌که‌یانى لێ ڕزگار بکه‌ن له‌ ڕه‌خنه‌و پێشنیارو چاره‌سه‌ره‌کانیان ئاگادارمان بکه‌نه‌وه‌ وه‌ هه‌روه‌ها داوا له‌ سه‌رجه‌م به‌رپرسانى ناو یه‌کێتى ده‌که‌ین که‌ ئه‌و بڕیارانه‌ى که‌ له‌ کۆنگره‌ى سێ دا بڕیارى لێدراوه‌ جێبه‌جێ بکرێت له‌ پێناو نوێبونه‌وه‌یه‌کى ڕاسته‌قینه‌ى یه‌کێتى وه‌ چاوێک به‌ ڕابردوى پڕ شکۆ و پڕ له‌ سه‌روه‌رى یه‌کێتى دا بخشێنن و چاوێکیش له‌ ئاینده‌ى کوردستانێکى سۆسیال دیموکرات بڕوانێت ،وه‌ داوا له‌ سه‌رجه‌م به‌رپرسانى یه‌کێتى ده‌که‌ین که‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناو جه‌ماوه‌ره‌ دڵسۆزه‌که‌یان وه‌ واز له‌ خۆ به‌زل زانین بهێنن چونکه‌ ئه‌م جه‌ماوه‌ره‌ جه‌ماوه‌رێکى به‌وه‌فایه‌ و موسته‌حه‌قی ئه‌م بێمنه‌ت بونه‌ی ئێوه‌ نین لێیان وە پێویستى به‌ به‌رپرسى به‌وه‌فاشه‌ هه‌روه‌کوو هه‌ڤاڵ مام جه‌لال ئه‌ڵێت (" وا بکه‌ین متمانه‌ى هه‌ڤاڵان و لایه‌نگران و کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکیش به‌ (ی.ن.ک) زیاد بکات که‌ ده‌یبینین هێزێکه‌ به‌ڕاستى خزمه‌تى خه‌ڵک بکات و خۆى چاکتر بکاته‌وه‌ و گه‌نده‌ڵى نه‌هێڵێت وه‌ ڕه‌خنه‌ له‌خۆ بگرێت ")یان دیسان ده‌ڵێت (" ژیرانه‌ ، هوشیارانه‌ ، وه‌ له‌ چوارچێوه‌ى پته‌وکردنى ڕیزه‌کانماندا بیرو ڕاى خۆتان له‌ سه‌ر گه‌نده‌ڵى و چاکسازى و گه‌شه‌کردن ده‌ربڕن ، هه‌ڵوێستى خۆتان وه‌رگرن له‌ سیاسه‌تى گشتى ،هاوپه‌یمانى حکومى ،په‌ڕله‌مانى ،دۆستایه‌تى ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌مان بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌کان و ته‌واوکردنى که‌مو کوڕیه‌کان ") .

هه‌ر سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتوو بن بۆ پێشه‌وه‌

( نه‌سره‌وتن تا سه‌رکه‌وتن )

ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رانى ڕێکخراو



 

ئەمە دەقی روونکردنەوەکەیە

بۆ سەرجەم ئەندامانی یەکەی پاسەوانی تایبەتی سەربە
بەڕێوبەرایەتی بەرگری و فریاکەوتن
 
 
ئەم کاتەتان باش...
بەڕێزان ، لە پێناو زیندوکردنەوەی مافی پشتگوێ خراو و دیارنەماوی ئێوەی پاسەوان ،لە پێناو   گێڕانەوەی زیادە مووچەی یەک ساڵی تەواوتان ، ئێمە وەک کۆمەڵێک لە پاسەوانانی سەربە بەرگری و فریاکەوتن بە هەموو لایەک و ئێوەی بەڕێزی ڕادەگەیەنین کەوا ،کاتژمێر (10)یسەرلەبەیانی ڕۆژی سێ شەممەی ڕێکەوتی (10/1/2012) ،گردبونەوەیەک ساز دەکەین لە بەردەم بەڕێوبەرایەتی بەرگری و فریاکەوتن، لە ناوچەی (کانی گۆمە)ی شاری سلێمانی. وەک لای هەموان ئاشکرایە کەوا زیادە مووچەی یەک ساڵی بەڕێزتان لە لایەن حکومەتی عێراقەوە نێردراوە
بۆ کوردستان و ئێستا لەژێر دەستی وەزارەتی دارایی هەرێمدایە.بەڵام سەرۆکایەتی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆ دەستی دەستی بەم پرسەوە دەکەن و تاکو ئێستا نە وەزیری ناوخۆو نە سەرۆکی هەرێم کەم و زۆر خۆیان لە قەرەی ئەم باسە نادەن و سەرجەم ئەندامانی ئەم هێزانەیان لەوپەڕی دڵەڕاوکێ ی و چاوەڕوانی دا هێشتۆتەوە،هەرچەندە لێرەو لەوێ باسی ئەوە دەکرێت کەوا چاوەڕوانن سەرۆکی هەرێم چاو بە ڕێژەی ئەو هێزانەدا بخشێنێتەوە ئەوسا ئەو پارە سەرف بکرێت.ئەگەر واشبێت ئەوا دیارە بێ ئاگان لەوەی کەوا پێدانی ئەو پارەیە بە
خاوەنەکانیان  هیچ پەیوەندییەکی بە ڕێکخستنەوەی ئەو هێزانەوە نیە و  بە (ئەسەری ڕەجعی ) ئەو پارە زیادەیە دەیانگرێتەوە . ئەمەتەنها بەهانەیەکی پوچە.چونکە دوای پێدانی ئەو پارەیەش سەرۆکایەتی هەرێم دەتوانێت ئەو هێزانە ڕێک بخاتەوە.ئەگەر بەهانەی ئەوەشیان هەیە کەوا خەڵکی وەهمی لەوهێزانەداهەیەودەبێت لاببرێن .ئەوە دەبێت ئەو بەرپرسانە کە خەڵکی وەهمیان نوسیوە سزا بدرێن ،نەک ئێمەی بەش مەینەت سزای ڕۆحی بدرێن. ئەوەی زیاتر ئێمەی ترساندووە ئەوەیە کە لێدوانی بەرپرسان ناڕۆشنی پێوەدیارە و تاکو ئێستا یەک
لێدوانی وەک یەکیان نیە ،،وە دەنگۆیەکیش هەیە کە دەڵێن
لایەنێکی سیاسی لە پشت دواخستنی ئەو پێدانی پارەیەوەیە و دەستی دەستی بەو باسەوە دەکات تاکو حکومەت وەردەگرێتەوە و ئەوکات دەیکاتە دەستەگوڵی خۆی و وەک ڕێکلامێک بۆ سەرۆک حکومەتی داهاتووی هەرێم نیشانی خەڵکی دەدات.بۆیە داوا لە هەموو ئەندامانی یەکەی پاسەوانی بەرگری و فریاکەوتنی سەرجەم حیزبەکان دەکەین کە لەو بەروارەدا ئامادەبن،چونکە سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی ناوخۆی هەرێم وعێراق بانگێشت دەکەین، وە سوردەبین لەسەر بەدەستهێنانی ئەو مافەمان . وە ئەگەر سوربوون لەسەر نەدانی ئەو مافە ،ئەوا پەنا بۆ دادگای باڵای
فیدڕاڵی عێراق دەبەین وسکاڵای یاسایی لەسەر وەزارەتی ناوخۆ و سەرۆکایەتی هەرێم تۆمار دەکەین و داوادەکەین کە حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ لە ڕێگای لیژنەی خۆیانەوە ئەو پارەیەمان پێبدەن.
 
داواکارین لە هێزەکانی پاسەوانی لایەنەکانی
1-      یەکێتی نیشتمانی کوردستان
2-      کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
3-      حزبی شیوعی کوردستان
4-      بزوتنەوە ی گۆران
5-      حزبی سۆسیالیست.
6-     یەکگرتووی ئیسلامی
کە لەو بەروارەدا ئامادە بن لەبەردەم بەڕێوبەرایەتی بەرگری و فریاکەوتن لە( کانی گۆمە ) ی شاری سلێمانی .
 
بە ئومێدی سەندنەوەی مافی زەوتکراوتان.
 
 
 
 
                                                 کۆمەڵێک  لە پاسەوانانی تایبەتی
                                   سەربە بەڕێوبەرایەتی بەرگری و فریاکەوتن
                                                         29/12/2011




هه‌روه‌ها وتی‌ “دەبێت بەشێوەیەک تۆڵەیان بکەینەوە و کەبرینی دایکان ساڕێژ بکەین”.



 

دەزگای‌ خێرخوازی‌ بارزانی‌ ژمارەیەک خانووی‌ ئامادەکراو رەوانەی‌ شاری‌ وانی‌ باکوری‌ کوردستان دەکات‌و دەزگا ئەمنیەکانی‌ تورکیاش هەموو وێنەکانی‌ بارزانی‌‌و وتەی‌ ئەو کە بەتورکی‌‌و کوردی‌ نووسرابوون لێدەکاتەوە.

بەگوێرەی‌ ئەو زانیاریانەی‌ دەست ئاژانسی هەواڵی ناوخۆ کە لەسەرچاوەیەکەوە دەستیکەوتوون، دەزگای‌ خێرخوازی‌ بارزانی‌، ژمارەیەک کۆنتێنەری‌ وەک هاوکاری‌ بۆ لێقەوماوانی‌ شاری‌ وان رەوانەی‌ باکوری‌ کوردستان کرد، بەڵام لەسەر هەر کۆنتێنەرێک وێنەی‌ (مەلا مستەفا بارزانی‌)‌و وتەیەکی‌ بارزانی‌ هەبووە کە ئاماژە بووە بەخزمەتی‌ گەلی‌ کورد، بەڵام دوای‌ ماوەیەکی‌ کەم لەگەیشتنی‌ کۆنتێنەرەکان بۆ شاری‌ وان، لەلایەن پۆلیسی‌ ئەو وڵاتەوە وێنەکان‌و وتەکەی‌ بارزانیش لێکرانەوە.

هەر بەپێی‌ زانیارییەکان، دوای‌ گەیشتنی‌ کۆنتێنەرەکان بەچل ڕۆژ بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکران، بەڵام هەموو وێنەکانی‌ بارزانی‌‌و وتەی‌ ئەو کە دەڵێت "خزمەتکردنی‌ گەلی‌ خۆم، شەرەفێکی‌ گەورەیە"و ئەو وتەیەش بەهەردوو زمانی‌ کوردی‌ کورمانجی‌‌و تورکی‌ نووسرابوو، لەلایەن پۆلیسی‌ تورکیاوە لێکرانەوە.



 

د. به‌رهه‌م ساڵح جێگری سکرتێری گشتی یه‌کێتییی نیشتمانیی کوردستان  ئاماژه‌ی به‌وه‌دا وه‌ک چۆن یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به‌ مێژوی خۆی داهێنه‌رو ره‌چه‌شکێن بووه‌، پێویسته‌ بۆ قۆناغی داهاتوش هێزو وزه‌ی سازبده‌ینه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ئیستیحقاقاته‌کانی قۆناغی ئه‌مڕۆی ژیانی کۆمه‌ڵی کورده‌واری و توێژه‌ جیاجیاکانی بێت. ته‌ئکیدیشیکرده‌وه‌ یه‌کێتیی له‌سایه‌ی رێبه‌رایه‌تی مام جه‌لال و مێژووه‌ سه‌نگینه‌که‌ی و هیمه‌تی هه‌ڤاڵه‌کانی ده‌توانێت حزبی ئاینده‌ش بێت چونکه‌ که‌ره‌سته‌ی هه‌ڵسانه‌وه‌و نوێبونه‌وه‌ی تێدایه‌و چاوه‌ڕوانی گه‌لیش هه‌ر وه‌ک چۆن یه‌کێتیی حزبی سه‌روه‌ریی و شانازییه‌کانی رابردووه‌ ده‌بێ ئاوهاش به‌رنامه‌رێژی ئاینده‌یه‌کی گه‌ش بۆ کوردستان پێبێت.
جێگری سکرتێری گشتی ئه‌م قسانه‌ی له‌ کۆبونه‌وه‌ی فراوانی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان دا کرد که‌ به‌ ئاماده‌بونی عادل موراد سکرتێری ئه‌نجومه‌نه‌که‌و جێگره‌کانی و بڕیارده‌رو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌که‌ به‌ڕێوه‌چوو .
سه‌ره‌تای کۆبونه‌وه‌که‌ که‌ ئه‌مڕۆ 29-12 له‌هۆڵی شه‌هید شازاد سائیب له‌ مه‌کته‌بی سیاسی له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو به‌ خوله‌کێک رێزلێنان بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستیپێکردو عادل موراد کۆبونه‌وه‌که‌ی کرده‌وه‌و سه‌ره‌تا به‌خێرهاتنی د.به‌رهه‌می کردو رونیکرده‌وه‌ که‌ ئه‌مڕۆ جێگری سکرتێری گشتی ره‌وشی سیاسی کوردستان و عیراق و ناوچه‌که‌و گۆڕانکاریه‌کانی ئه‌مساڵ بۆ هه‌ڤاڵانی ئه‌نجومه‌ن رونده‌کاته‌وه‌.

له‌سه‌ره‌تای قسه‌کانیدا د.به‌رهه‌م بایه‌خی بونی دامه‌زراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌کێتیی بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی ئه‌مڕۆی خه‌باتی رونکرده‌وه‌، وتیشی: مام جه‌لال و سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی به‌گرنگییه‌وه‌ له‌ رۆڵی ئه‌م په‌رله‌مانه‌ یه‌کێتییه‌ ده‌ڕوانن و هه‌رخۆی هه‌ڵبژاردنی عادل موراد که‌ ئه‌ندامێکی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رو تێکۆشه‌رێکی دیاری یه‌کێتییه‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌م بایه‌خپێدانه‌یه‌، هه‌روه‌کو کاره‌کانی پێشوی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی به‌ باشی هه‌ڵسه‌نگاندو هیوای خواست سه‌رۆکایه‌تی نوێیش ئه‌وئه‌رکانه‌ی له‌سه‌ر شانیه‌تی به‌ باشی و لێوه‌شاوه‌یی جێبه‌جێب کات و چاودێرێکی باشبێت به‌سه‌ر ئۆرگانه‌کانی یه‌کێتییه‌وه‌.



درێژه‌ی بابه‌ت‌...


 

سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند: گرنگ نییه‌ له‌ چ پۆستێکدا بیت، گرنگ خزمه‌تکردنه‌ و نابێت پۆست ببێت به‌ ئامانج.

له‌ به‌شی دووه‌می دیدارێکی تایبه‌تی که‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕ تی،  د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکی حکومه‌ت باسی له‌ چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی گرنگ کرد.

د. به‌رهه‌م له‌ باره‌ی کارو چالاکییه‌کانی دوو ساڵی رابردووی حکومه‌ت وتی: "ئامار و کرداره‌کانان ده‌یسه‌لمێن شتی باشمان کردووه‌".

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تی د. به‌رهه‌م ساڵح له‌ دوو ساڵی رابردوودا چه‌ندین پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی جێبه‌جێکردووه‌ له‌وانه‌ تواناسازی لاوان و بیمه‌ی بێکاری و شۆڕکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان و زیادکردنی مووچه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفال، سه‌ره‌ڕای‌ چه‌ندین پرۆژه‌ی دیکه‌.

سه‌رۆکی حکومه‌ت له‌ چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا باسی له‌ پشتیوانییه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم کرد و وتی: "مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌ و هی هه‌مووانه‌ و رۆڵی گه‌وره‌ی بینیوه‌ و له‌پشتیوانی حکومه‌ت".
جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ بنه‌مای هاوڵاتیبوون بناغه‌ی حکومڕانی حکومه‌ته‌که‌یه‌تی.

د. به‌رهه‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که‌ بۆ ئه‌و مودیر عامێکی خزمه‌تگوزاری سه‌ر به‌ هه‌ر لایه‌نێک به‌ ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه‌ باشتره‌ له‌ مودیرعامێکی یه‌کێتی که‌ خزمه‌تی خه‌ڵک نه‌کات.

سه‌رۆکی حکومه‌ت راشکاوانه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که‌ ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌کانی ئه‌مساڵ به‌راورد به‌ ساڵانی رابردوو گه‌شه‌ی زۆری کردووه‌.

د. به‌رهه‌م له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که‌ به‌ دوو ساڵ هه‌موو کێشه‌کان جێبه‌جێ نابێت.
 له‌باره‌ی که‌رکوک، د. به‌رهه‌م وتی :"که‌س ناتوانێت سازش له‌سه‌ر که‌رکوک بکات و ده‌بێت هه‌ر بگه‌ڕێته‌وه‌ باوه‌شی کوردستان، بۆ من خاکی نه‌گه‌ڕاوه‌یه‌".

مافی چاره‌ خۆنووسین و خه‌ونی ده‌وڵه‌تی کوردی به‌شێکی دیکه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ بوو، د. به‌رهه‌م ساڵح رایگه‌یاند:"ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونی ره‌وای خۆمانه‌، ئه‌گه‌ر عیراق پێشێلی ده‌ستور بکات، په‌نا ده‌به‌ینه‌به‌ر مافی چاره‌ی‌ خۆنووسین



 

 

CNN: ئێستا تۆ له‌ واشنتۆن DC ت و پێشتر تۆ لێره‌ له‌ به‌شێکی تر ده‌ ساڵت به‌سه‌ر بردووه‌، بۆیه‌ تۆ به‌رزترین ئاسته‌کانی حکومه‌تی ئه‌مریکی ده‌زانیت. له‌ ڕێگای ئه‌م سه‌ردانه‌وه‌ هه‌وڵده‌ده‌یت چی به‌ده‌ستبهێنیت؟

د.به‌رهه‌م: من له‌ کاتێکی گۆڕانکاری و بارگرژی مه‌زندا سه‌ردانی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌م. ئه‌وه‌ ساتێکی گرنگه‌ له‌ مێژووی ناوچه‌که‌. ئێمه‌ مه‌سه‌له‌ی کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکامان هه‌یه‌ له‌ عیراق تا کۆتایی ئه‌مساڵ.

ئه‌مه‌ ئه‌و ساته‌یه‌ بۆ سه‌ردانمان بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، زلهێزی دنیا، تا لێره‌ ڕاسته‌وخۆ قسه‌له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌داراندا بکه‌ین، و ئاڵۆزیه‌کانی سیاسه‌تی عیراق و هیواکانی گه‌لی کورد و ئه‌و ته‌وافووقه‌ی ئێمه‌ له‌باره‌ی ئه‌م گۆڕانکاریه‌ نوێیانه‌وه‌ به‌ده‌ستمان هێناوه‌ بۆیان ڕوونبکه‌ینه‌وه‌، و هه‌روه‌ها تا گوێبگرین له‌به‌رپرسانی ئێره‌ و به‌دڵنیاییه‌وه‌ په‌ره‌بده‌ین به‌وه‌ی که‌ من پێموایه‌ گرنگه‌ بۆ ناوچه‌که‌ ئه‌ویش بریتیه‌ له‌ به‌رده‌وامی پابه‌ندبوونی ئه‌مریکی له‌ عیراق و کوردستان و هه‌روه‌ها پشتگیری به‌رده‌وامی ئه‌مریکا بۆ گه‌شه‌پێدانی ڕۆژهه‌ڵاتێکی ناوه‌ڕاستی زیاتر پڕئاشتی و دیمۆکراتی تر.

CNN: ئێمه‌ ده‌چینه‌ سه‌ر ئه‌م شتانه‌، به‌ڵام تۆ ئێستا قسه‌ بۆ بینه‌رێکی فراوانی ئه‌مریکی ده‌که‌یت پێتچۆنه‌ گرنگی هه‌رێمی کوردستانی عیراق بۆ ئه‌مریکیه‌کان وه‌سفبکه‌یت؟

د.به‌رهه‌م: ڕه‌نگه‌ ئه‌وه‌نده‌ ئاسان نه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵک ڕاهاتوون وه‌کو یه‌ک وڵات و ڕه‌وشێکی یه‌کگرتوو ته‌ماشای عیراق بکه‌ن. خه‌ڵکێکی زۆری ئه‌مریکی سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانیان نه‌کردووه‌. هه‌روه‌ها ڕه‌نگه‌ سه‌رنجی جیهانی له‌سه‌ر کوردستان نه‌بووبێت وه‌کو چیرۆکێکی سه‌رکه‌وتن به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و کێشه‌ ئه‌منی و سیاسیا نه‌ی ئێمه‌ هه‌مانه‌ له‌ باشوور.

بۆیه‌ خه‌ڵک پێویستیه‌تی زیاتر له‌باره‌ی کوردستانه‌وه‌ بزانێت. کوردستان به‌ڕای من مۆدێلێکی زیندووه‌ و ڕه‌وشه‌که‌ی له‌پێشکه‌وتندایه‌ و ئێمه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین دیمۆکراسیه‌کی کاریگه‌ر بنیاتبنێین.
ئێمه‌ ئابووریه‌کی گه‌شه‌سه‌ندوومان هه‌یه‌. ئێمه‌ ڕێژه‌ی گه‌شه‌کردنمان له‌ نێوان %8 تا %10 دایه‌ . ئێمه‌ جیاوازین، ڕه‌وشی ئابووری و سیاسی ئێمه‌ له‌چوارچێوه‌ی ڕه‌وشی گشتی عێراقدا جیاوازه‌. هاوکات ئێمه‌ به‌شێکین له‌ عێراق، ئێمه‌ ده‌روازه‌یه‌کین بۆ بازاڕه‌کانی تری عیراق.ئێمه‌ پێمانوایه‌ گه‌شه‌ده‌ده‌ین به‌ په‌یوه‌ندیه‌کی جیاواز له‌ نێوان نه‌ته‌وه‌یه‌کی موسوڵمان و جیهانی ڕۆژئاوادا. ئێمه‌ باوه‌ڕمان وایه‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانمان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی تری جیهاندا یه‌کده‌گرێته‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌ ده‌رئه‌نجامه‌کانی کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ عیراق



درێژه‌ی بابه‌ت‌...


 

د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانكارییه‌كان له‌ عیراقدا و كێشمه‌كێشی رێكه‌وتنی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ سایتی Iraq Oil Report دا سازكردووه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یه‌:

بێن لاندۆ: سه‌ره‌تا حه‌زده‌كه‌م له‌باره‌ی ده‌ستپێشخه‌ریی شه‌فافیه‌تی تۆوه‌ كه‌ به‌م دواییانه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌ستیپێكرا بپرسم، وادیاره‌ گه‌وره‌ترین لایه‌نی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كانه‌، چی وایكرد ئه‌و بڕیاره‌ بده‌یت؟

د. به‌رهه‌م: شه‌فافیه‌ت هه‌میشه‌ شتێكی باشه‌ هه‌تبێت، به‌تایبه‌تی كاتێ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دارایی گشتیدا ده‌كه‌یت، ئه‌مه‌ داواكارییه‌كه‌ و گرنگه‌ بۆ متمانه‌ی خه‌ڵك به‌و كارانه‌ی‌ حكومه‌ت ده‌یكات.

سه‌باره‌ت به‌ نه‌وت، یاسای نه‌وت و غازی كوردستان زۆر روونه‌ له‌باره‌ی پابه‌ندبوون به‌ شه‌فافیه‌ته‌وه‌ و عیراق واژۆی له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریی شه‌فافیه‌تی پیشه‌سازیی ده‌رهێنان (EITI) كردووه‌. ئێمه‌  ته‌ئكیدمان كردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و داواكاریانه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌و پێویسته‌ له‌و گرێبه‌ستانه‌ی واژۆی ده‌كه‌ین بوونی هه‌بێت.

 



درێژه‌ی بابه‌ت‌...


*ڕێکخراوی گه‌نجانی عاجز له‌ ئه‌دای به‌رپرسانی ناو یه‌کێتی نیشتمانی‌*