سه‌باره‌ت به‌م ماڵپه‌ڕه‌


ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ تایبه‌ته‌ به ڕێکخراوی گه‌نجانی عاجز و نارازی له‌ ( ئه‌دای به‌رپرسانی ناو یه‌کیتی ) نیشتیمانی له‌ سه‌رانسه‌ری کوردستان بۆ به‌دی هێنانی ئامانج و نوی` بونه‌وه‌ بۆیه‌ داواکارین له‌ هه‌ر شارێکی کوردستانن هاوکارو پشتیوانمان بن و ده‌ست له‌ ناوی ده‌ست بۆ پیشاندانی ئیراده‌ی لاویمان به‌ره‌و چاکسازی و نوێ بونه‌وه‌ و سه‌رکه‌وتن تکایه‌ ده‌نگی خۆتان بگه‌یه‌نن بۆ گۆڕانکاریو چاکسازی ناو ینک نه‌ک به‌م شێوه‌ی ئه‌دای ئێستا به‌لکو بۆ چاکسازیو نوێ بونه‌وه‌.......ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێکخراو تكاية تةنها لة ڕێگه‌ی ئةم ئيمةيلانةوة پةيوةنديمان پيوة بكةن نه‌سره‌وتن تا سه‌رکه‌وتن arastaynwepuk@gmail.com ) arastaynwepuk1@gmail.com )
دواين بابةت
په‌یوه‌نديةكان


Alternative content


=tmyfsnayua6ltirpgo.gif= jfuds1hxoi53uyo0vo61.jpg bqeggxnnujp5qpnv5jix.jpg i4vvcjy0u1t8q5fkyzb.jpg 61cczqxke80oy0e65dh7.jpg f6q4zj4cj3mcenyy8n5g.jpg atz46mncdim89pqa2o2.jpg h2xivqqa1ao3fc6iissq.jpg 6rp0z50beuoxjdtqmmf.jpg r8m6dm38ze6kwssovxhp.jpg 45vglrgr1t20bbysd9ai.jpg utc86e419qku9cgjowdu.jpg eptenuqxauo1ox33xlp.jpg xvs0c9rjv2zq5gz387x.jpg xvs0c9rjv2zq5gz387x.jpg za6zszieifitlh4sweug.jpg 27h9z97qvuh2wqa5n81j.jpg fgo5bxcz2pd2q2tvs1qy.jpg z0ltsk1sa214rc8mvpka.jpg qs9tisia832osfl6csf.jpg wob4u0szozrq3mfrbyd.jpg m78c9twl97oi33iw2h3v.jpg 7ak1nahem3t3t3ijydv.jpg mplp9hi4h04dnp7u3ukc.jpg efiul58biqef630rng3s.jpg uz3tkyhwvz4hlh4gdigq.jpg r1uds4awl7i2aejyko1.jpg 9n397mw7ugf1ubq2mnlb.jpg 5zqonducgokw54qb3she.jpg efcq4q2is2b1r0mbk1tt.jpg 953ac2mmb9w900quig1f.jpg zzz4pfychffpiejp8dv.jpg zwj7jymaia1sttpay335.jpg 29g773nx9ohcdakf4w.jpg xtzn2hqkzff3lmk980kv.jpg x6ir8yllnizvdq20g6.jpg gid1qhawhs18j5ehozgs.jpg ljvm9gfqz5jlfh75pqd.jpg ul69maa5qmo2qnaywm.jpg ===
گه‌نجانی ناڕازی له ئه داى به رپرسانى ناو یه‌کیتی نیشتمانی
ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ تایبه‌ته‌ به‌ریکخراوی گه‌نجانی نارازی و عاجز له‌ ئه‌دای به‌رپرسانی یه‌کیتی نیشتمانی




بەناوی خوای مەزن

بۆ ڕای گشتی 

بۆ سەرجەم هەڤاڵ و دۆست و لایەنگران و ئەندامانی خۆشەویستی ڕێکخراوەکەمان 

هەروەک بەڕێزتان دەزانن و ئاگادارن ڕێکخراوەکەمان لە سالی ٢٠١١ هاتوەتە مەیدانی ململانێی کێشە ناوخۆییەکانی ناو ڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەوپەڕی شانازیەوە توانیویەتی بوێرانە ڕای کادیرە عاجز و ناڕازیەکانی ( کەسوکاری شەهیدانی پشت گوێ خراو و زۆربەی خوێندکارانی قوربانیانی شۆڕشی نوێی و نەوەی نوێی ) ناو ڕیزەکانی یەکێتی بە پشت بەست بە ڕێنمونیەکانی هەڤال ( مام جەلال ) و پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی با بوێرانەوە لە ڕێگای پەیجی فەرمی فەیسبوک و ماڵپەڕەکانیەوە بڵاو بکاتەوە و بگەیەنەتە دەستی هەموان بە بێ جیاوازی و دژی هەر بنەمالەچیەتیەکی ناو یەکێتی لە لایەن هەندێ بەرپرسەوە بە ڕاشکاوانە بوەستێتەوە ئەگەر بە ئەرشیفی ماڵپەڕەکانماندا چاوێک بخشینن ئەو ڕاستیەتان بۆ دەسەلمێت ئێمە دژی هەندێ بەرپرسی نامەسئولی ناو یەکێتی هاتینە مەیدان خۆشبەختانە جەماوەرێکی چاوەڕوان نەکراو ڕوی تێکردین و متمانەیان پێداین لە شارو شارٶچکەکانەوە و پشتگیری خۆیان بۆ پرۆگرامی ئێمە کە بەرهەلەستی هەندێ نامەسئولی ناو یەکێتی دەکەین بۆ پاراستنی یەکێتیەکەی ١٩٧٥ و هێنانە پێشەوەی نەوەی نوێ بۆ ئاستە هەستیارەکان بۆیە لە دوای ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی ئێستا هەڵوێستی خۆمان بە فەرمی رادەگەنین 
' ئێمە بە فەرمی و ڕاشکاوانە ڕای دەگەیەنین لەگەل هەمو سازانێکی نیشتمانین بۆ گەلەکەمان نەک لەسەر حسابی یەکێتیمان و شەهیدانمان بۆ بەرژەوەندی گەل پشتگیری سازانی مەکتەبی سیاسیمان کرد بەلام وادیارە برادەرانی پارتی خەریکە بەرەبەره بە بەرنامەی خۆیان پاشگەز دەبنەوە لە ڕێکەوتەکەی نێوانیان و یەکێتی بۆیە لیرەوە بەفەرمی بە تەواوی دەنگ و سەرجەم هەوادارو ئەندام و لایەنگرانمانەوە پشتگیری تا سەر ئێسقانمان بۆ وتەکانی یەکیک لە دامەزرێنەرانی یەکێتیە کۆنەنێژەکەمان هەڤاڵی خۆشەویستمان ڕێزدار (کاک عادل موراد) سکرتێری ئەنجومەنی ناوەند دوپات دەکەینەوەو دەڵیین ئێمەی نەوەی نوێت لە پشتین بۆ پێشەوە نەسرەوتن تا سەرکەوتن 

دەستەی بەڕێوەبەرانی ڕێکخراو



روونكردنەوەیەك لە عادل موراد ەوە
خوشكان‌و برایانی بەڕێز سڵاوتان لێ بێت 
لە وەڵامدانەوەی ئەو نامانەی پێم دەگەن‌و سەبارەت بەو كۆمێنت‌و رەخنانەی لەسەر لاپەڕەی فەیس بوكەكەم بڵاودەكرێنەوە، پێشەكی حەز دەكەم سوپاسی بێ پایان‌و پێزانینم پێشكەشتان بكەم بەرامبەر نامەكانتان كە ناواخنەكانیان لە هەستی قوڵتانەوە هەڵدەقوڵێت لە بەكارهێنانی مافی دیموكراتیتان‌و دەربڕینی هەستی بەرزی نەتەوایەتیتان. جارێكی تر سوپاستان
 دەكەم بۆ بەردەوام بوونتان لەپەیوەندیكردن‌و دەمەوێت پێتان رابگەیەنم كە من لەهەڵوێستە نیشتمانی‌و نەتەوایەتییە راستەقینەكانم پاشگەز نابمەوە‌و رووداوەكانیش سەلماندیان كە بۆچوون‌و راگەیاندنەكانی پێشووم راست‌و واقعی بوون‌و بیر‌و بۆچوونی پێگە‌و كادیرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پیشاندەدەن... من راو بۆچوونی خۆم ناشارمەوە، چەند گرانیش لەسەرم بكەوێتەوە هێشتا لەسەر هەمان پەیڕەو دەڕۆم كە لە بەیاننامەی یەكەمی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە 161975نەخشەمان بۆ كێشا، ئەو بناغانەی كە باوەڕم پێهێنان كە ئەویش بەرگریكردنە لە بەرژەوەندییەكانی گەل‌و پابەندبوونە بە یەكێتی نیشتمانی عیراق‌و خەباتكردنە لەپێناو روخاندنی رژێمی سەركوتكەری سەدام‌و قوربانیدان بە گیان‌و ماڵ بۆ سەرخستنی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی كوردستان‌و پابەند بوون بەدەستپاكی‌و راستگۆیی‌و دادپەروەری‌و پشتگیریكردنی هەژاران‌و نەداران‌و خێزانی شەهیدە نەمرەكان‌و وەفاداری بۆ دۆستان‌و هەڤاڵانی رێگای خەبات‌و دووركەوتنەوە لە دەسكەوتی ماددی‌و دزینی سامانی گشتی‌و بازرگانی‌و مامەڵەی گڵاو‌و ساختەكارانە...من‌و هەزاران كادر‌و ئەندام لەپێناو گێڕانەوەی یەكێتی بۆ رۆژانی پاش دامەزراندنیخەبات دەكەین‌و پشتبەخۆ‌و بەستن‌و خۆپارێزی‌وبنبڕكردنی گەندەڵی‌و كوتلەگەرایی كە وەك مۆرانە بەربووەتە گیانی یەكێتی... ئاشكرایە كە یەكێتی نیشتمانی یەكەم رێكخراو بوو كە شۆڕشی دژی صەدامی دیكتاتۆر هەڵگیرسان‌و دروشمی یەكێتی گەلی كورد‌و هاوكاری لەگەڵا هێزە نیشتمانپەروەرو شۆڕشگێرە عیراقییەكان هەڵگرت‌و دروشمی فیدرالییەت‌و بناغەی پەیوەندی نیشتمانی عیراقی‌و نەتەوەیی كوردستان‌و عەرەبی‌و نێودەوڵەتی بەرزكردەوە.. ئێمە قوتابخانەیەكی شۆڕش بووین كە پارتەكان لە ئەزمونەكەمانەوە زۆر وانە فێربوون، وا ئێستاش بەچاوی خۆم دەبینم كە هەندێك لەسەركردەكانمان هەوڵدەدەن بەر لەم رێكخراوە شۆڕشگێڕەبگرن‌و بیكەن بە پاشكۆیەكی بێدەسەڵات‌و ملكەچ... بەم بارودۆخە رازی نابین‌و رۆڵەی شەهیدانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان تەسلیمی ئەم دۆخە نابن......
لەبەر گرنگی بابەتی درێژكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم، مۆڵەتم بدەن چەند راستییەكتان بەڕاشكاوی بۆ روون بكەمەوە:
لە رۆژی 29-6-2013 مەكتەبی سیاسی پرۆژەی درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی هەرێم‌و گێڕانەوەی دەستوری بۆ پەرلەمان راگەیاند. بەیاننامەكە باسی لەوەش كرد كە هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان رێكەوتوون لەسەر پرۆژەكە بە ئامادەبوونی كۆسرەت رەسول عەلی‌و نێچیرڤان بارزانی خاتوو هیرۆ ئیبراهیم ئەحمەد‌و بەڕیزان ئەرسەلان بایز‌و دكتۆر نەجمەدین كەریم‌و عومەر فەتاح‌و فازل میرانی‌و چەند هەڤاڵێكی تری هەردوو حزبەكە. 
لەرۆژی 30- 6-2013 پەرلەمان لە كەشێكی زۆر گرژدا دەنگی لەسەر پرۆژە یاساكە دا‌و بەپەلە پرۆژەكە پەڕینرایەوە هەرچەند كوتلەی ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمان بەتوندی ناڕازی بوو لەسەر پرۆژەكە‌و پەرلەمانتارەكانیان دەنگیان بۆ نەدا.
لەرۆژی 3-7-2013 زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی كۆبوونەوە (زیاتر لە 90 ئەندام) لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر لەگەڵا جێگری یەكەم‌و دووەمی سكرتێری گشتی، برایان كۆسرەت رەسوڵا عەلی‌و دكتۆر بەرهەم ساڵح‌و سەرۆكی پەرلەمان بەڕێز ئەرسەلان بایز بە ئامادەبوونی مستەفا چاوڕەش. لەم كۆبوونەوەیەدا برایان بە تێرو تەسەلی باسیان لەو بارودۆخە كرد كە وایكرد ماوەی سەرۆكایەتی درێژبكرێتەوە‌و جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە كە دەستور دەگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان‌و داوایان لە ئەنجومەنی ناوەندی كرد كە بەرهەڵستی پڕۆژەكە نەكەن. لەبەرامبەر ئەوە ئەنجومەن داوای كرد كە ماوەی درێژكردنەوەكەی بەڕێز مەسعود بارزانی لە 6 مانگ تێپەڕ نەبێت بەمەرجێك دەستور بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان بۆ هەموار كردنەوە بە پێی سازانی نیشتمانی كە هەموو لەیەنە سیاسییەكان لەخۆ بگرێت بەتایبەتی برایانی ئۆپۆزسیۆن. هەروەها سیستەمی حوكم لە هەرێم لە سیستەمی سەرۆكایەتییەوە بگۆڕێت بۆ سیستەمی پەرلەمانی لەسەر بنەمای راگەیاندنەكەی مام جەلال (خوا شفای بدات) پاش كۆبوونەوەكەی دەباشان لەگەڵ بەڕێز نەوشیروان مستەفا كە رێكەوتن كرا لەسەر ئەو خاڵانە بۆ پاراستنی یەكێتی ریزەكانی ناو رێكخستنەكانی یەكێتی نیشتمانی. لەهەمان كۆبوونەوەدا‌و لەسەر داواكاری ئەنجومەنی ناوەندی برای بەڕێز ئارێز عەبدالله گێردڕایەوە بۆ پۆستەكەی خۆی پاش ئەوەی سیفەتی تەجمیدی لەس لابرا. 
دوای چاوەڕوانییەكی درێژ بەڕێز مەسعود بەرزانی درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتییەكەی قبوڵا كرد‌و لەهەمان كاتدا‌و بە شێوەیەكی تەم‌ومژاوی گێڕانەوەی دەستوری بۆ پەرلەمان راگەیاند بێ ئەوەی ئاماژە بۆ بابەتی راپرسی گشتی بكات.
ئەوەی جێی سەرسوڕمانە هەندێك لە ئەندامانی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان جار نەجارێك لێدوان دەدەن كە دوورە لە بەندەكانی رێكەوتننامەكەی نێوانی هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان. پێش چەند رۆژێك ئاسو كەریم چەند لێدوانێكی ئیستفزازی دا بەدوای ئەویشدا عبد السلام برواری ئەندامی پەرلەمان كە لەسەر پارتی دیموكراتی كوردستان دەژمێردرێت لێدوانێكی سەیری دا‌و جەختی كردەوە كە دەستور ناگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان پێش راپرسی گشتی. 
لێرەدا بەگرنگی دەزانین كە مەكەتبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان داوای روون كردنەوەیەك لە سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بكات سەبارەت بەم لێدوانە نا مەسئولانە، چونكە بۆ هەموو لایەك ئاشكرایە ئەو رێكەوتننامەیەی لەلایەن مەكتەبی سیاسی هەردوو حزبەكەوە واژوو كراوە گێڕانەوەی دەستور بۆ پەرلەمان‌و پیاچوونەوەی بەندەكانی رێكەوتننامە واژوو كراوەكەی ساڵی 2007ی نێوان هەردوو حزبەكە دەگرێتەخۆ، هەروەها بۆ گێڕانەوەی هاوسەنگی‌و یەكسانی نێوان هەردوو حزبەكە... چونكە زۆربەی رێكخراوە بنەڕەتی‌و دەزگا دەوڵەتی‌و سەرچاوە سروشتییەكان (نەوت‌و گاز)‌و پەیوەندییەكانی دەرەوە‌و نوێنەرایەتییەكانی حكومەتی هەرێم لەدەرەوەی وڵات‌و گومرك‌و عەقدە نهێنییەكان هەموو لەژێر دەستی سەركردەكان‌و بازرگان‌و كۆمپانیاكانی سەربە پارتی دیموكراتی كوردستانن. 
گێڕانەوەی دەستور بۆ پەرلەمان كرۆكی رێكەوتننامەكەیە‌و داواكاری‌و مەرجێكی گرنگ بوو بەرامبەر درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی. لەبەر ئەوە داوا لە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەین كە بە ئاشكرا كە هیچ شك‌و گومانی تێدا نەبیت روونی بكاتەوە كە ئایا پابەندی بەندەكانی رێكەوتننامەكەیە یاخود پەیمانەكەیان شكاندووە؟ چونكە لێدوانەكانی هەندێك بەرپرسی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشێل كردنێكی ئاشكرای بەندەكانی رێكەوتننامەكەیە. هەروەها ئێمە لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دەپرسین كە سەركردایەتی وەفدی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد‌و رێكەوتتنامەكەی واژووكرد، ئێمە لێی دەپرسین ئایا كێ هەڵوێستی فەرمی حزبەكەتان دەردەبڕێتت ئێوە یان عبد السلام بەرواری؟ ئێمە نامانەوێت فیتنەو ئاژاوە بنێنەوە بەڵام ئێمە بیر‌و بۆچوون‌و پرسیارەكانی كادر‌و ئەندامە بەڕێزەكانمان دەردبڕین...
لە گەڵ رێزمدا



*ڕێکخراوی گه‌نجانی عاجز له‌ ئه‌دای به‌رپرسانی ناو یه‌کێتی نیشتمانی‌*