سه‌باره‌ت به‌م ماڵپه‌ڕه‌


ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ تایبه‌ته‌ به ڕێکخراوی گه‌نجانی عاجز و نارازی له‌ ( ئه‌دای به‌رپرسانی ناو یه‌کیتی ) نیشتیمانی له‌ سه‌رانسه‌ری کوردستان بۆ به‌دی هێنانی ئامانج و نوی` بونه‌وه‌ بۆیه‌ داواکارین له‌ هه‌ر شارێکی کوردستانن هاوکارو پشتیوانمان بن و ده‌ست له‌ ناوی ده‌ست بۆ پیشاندانی ئیراده‌ی لاویمان به‌ره‌و چاکسازی و نوێ بونه‌وه‌ و سه‌رکه‌وتن تکایه‌ ده‌نگی خۆتان بگه‌یه‌نن بۆ گۆڕانکاریو چاکسازی ناو ینک نه‌ک به‌م شێوه‌ی ئه‌دای ئێستا به‌لکو بۆ چاکسازیو نوێ بونه‌وه‌.......ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێکخراو تكاية تةنها لة ڕێگه‌ی ئةم ئيمةيلانةوة پةيوةنديمان پيوة بكةن نه‌سره‌وتن تا سه‌رکه‌وتن arastaynwepuk@gmail.com ) arastaynwepuk1@gmail.com )
دواين بابةت
په‌یوه‌نديةكان


Alternative content


=tmyfsnayua6ltirpgo.gif= jfuds1hxoi53uyo0vo61.jpg bqeggxnnujp5qpnv5jix.jpg i4vvcjy0u1t8q5fkyzb.jpg 61cczqxke80oy0e65dh7.jpg f6q4zj4cj3mcenyy8n5g.jpg atz46mncdim89pqa2o2.jpg h2xivqqa1ao3fc6iissq.jpg 6rp0z50beuoxjdtqmmf.jpg r8m6dm38ze6kwssovxhp.jpg 45vglrgr1t20bbysd9ai.jpg utc86e419qku9cgjowdu.jpg eptenuqxauo1ox33xlp.jpg xvs0c9rjv2zq5gz387x.jpg xvs0c9rjv2zq5gz387x.jpg za6zszieifitlh4sweug.jpg 27h9z97qvuh2wqa5n81j.jpg fgo5bxcz2pd2q2tvs1qy.jpg z0ltsk1sa214rc8mvpka.jpg qs9tisia832osfl6csf.jpg wob4u0szozrq3mfrbyd.jpg m78c9twl97oi33iw2h3v.jpg 7ak1nahem3t3t3ijydv.jpg mplp9hi4h04dnp7u3ukc.jpg efiul58biqef630rng3s.jpg uz3tkyhwvz4hlh4gdigq.jpg r1uds4awl7i2aejyko1.jpg 9n397mw7ugf1ubq2mnlb.jpg 5zqonducgokw54qb3she.jpg efcq4q2is2b1r0mbk1tt.jpg 953ac2mmb9w900quig1f.jpg zzz4pfychffpiejp8dv.jpg zwj7jymaia1sttpay335.jpg 29g773nx9ohcdakf4w.jpg xtzn2hqkzff3lmk980kv.jpg x6ir8yllnizvdq20g6.jpg gid1qhawhs18j5ehozgs.jpg ljvm9gfqz5jlfh75pqd.jpg ul69maa5qmo2qnaywm.jpg ===
گه‌نجانی ناڕازی له ئه داى به رپرسانى ناو یه‌کیتی نیشتمانی
ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ تایبه‌ته‌ به‌ریکخراوی گه‌نجانی نارازی و عاجز له‌ ئه‌دای به‌رپرسانی یه‌کیتی نیشتمانی




 

 

سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق، بانگه‌وازێك ئاڕاسته‌ی‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و هێز و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات.
 
ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ بانگه‌وازه‌كه‌ی‌ سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری‌ عیراقه‌:
 
  له‌ كاتێكدا هه‌وڵه‌  هاوبه‌شه‌كان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا كه‌ هه‌مو برایان له‌ هێزه‌ سیاسییه‌كان و كوتله‌ پارله‌مانییه‌كان و لایه‌نه‌ حكومییه‌كان كاریان تیادا كرد و بۆ ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی گونجاوی لێك تێگه‌یشتنی نیشتمانیی وه‌ها كه‌ به‌رژه‌وه‌ندیی عێراقی دیموكرات و فیدراڵ و ئازاد له‌به‌رچاو بگرێت.
 
له‌ كاتێكدا هه‌موان پێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین به‌ره‌ دیالۆگی نیشتمانیی كه‌ ئه‌م كه‌ش و هه‌وا ئیجابیه‌ وه‌به‌ر ده‌هێنێت  و په‌ره‌ی پێده‌دات بۆ لێك گه‌یشتن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ جێناكۆكه‌كان ..   ئا له‌وكاته‌دا داخوازم له‌ هه‌مو كه‌ناڵه‌ راگه‌یاندنه‌  ئازاد و لێپرسراوه‌كانمان ببنه‌ پشت و په‌نای په‌ره‌پێدانی خۆش بونی ئه‌م كه‌ش وهه‌وا ئیجابییه‌  و هه‌مو تواناكانیان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و په‌ره‌پێدانی زمانی دیالۆگ و ئاشتبونه‌وه‌ و پێشكه‌وتن و كاری هاوبه‌ش بێت له‌ پێناوی بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی و پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاریی پێویست بۆ گه‌ل كه‌ شایسته‌یه‌تی.
 
متمانه‌ی ته‌واومان هه‌یه‌ به‌وه‌ی زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنمان هه‌ستی لێپرسراوێتی گه‌وره‌ یان هه‌یه‌ ..ئه‌وه‌ش هانمان ده‌دات و دڵنیامان ده‌كات كه‌ هه‌میشه‌ داوایان لێ بكه‌ین لایه‌نێكی پۆزه‌تیڤ بن له‌ دیالۆگی نیشتمانییدا وكاره‌كته‌رێكی كارا و چالاك بن له‌ به‌رزراگرتنی زمانی دیالۆگ و یه‌كتر خۆشویستن  و خۆبه‌دورگرتن له‌ هه‌ر شتێك كه‌ بۆنی  په‌لكێشكردن  به‌ره‌و ئاڵۆزیی و  گرژكردنی كه‌ش و هه‌واكه‌ی لێبێت  ..ئه‌وه‌ش لێپرسراوێتییه‌كی نیشتمانییه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌رشانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن هه‌روه‌ك ده‌كه‌وێته‌ سه‌رشانی هێز و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌كان ،كه‌ داوا له‌وانیش ده‌كه‌ین له‌ لێدوان و به‌یاننامه‌ و ده‌ربڕینی تێڕوانین و  بۆچونه‌كانیاندا بۆ میدیاكان له‌ ئاستی لێپرسراوێتییدا بن .
 
بانگه‌وازمان بۆ هه‌موان راگرتنی هه‌ر شاڵاوێكی راگه‌یاندنه‌ كه‌ كه‌ش و هه‌واكه‌ ئاڵۆز و گرژ بكات و هه‌وڵه‌كانی دیالۆگ و ئاشتبونه‌وه‌ و لێك تێگه‌یشتن په‌ك بخات ،داواش  ده‌كه‌ین  هه‌مو لایه‌ك هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه‌ له‌ پێناوی ره‌خساندنی كه‌ش و هه‌وا وزه‌مینه‌یه‌كی راست و دروست بۆ سه‌رخستنی كۆششه‌كان بۆ دیالۆگ و رێككه‌وتنی نیشتمانیی كه‌  ئاڕاسته‌ی  پرۆسه‌ی سیاسی به‌هێز بكات و بیچه‌سپێنێت و پێشكه‌وتن و به‌ره‌و پێشچونی زامن بكات و په‌ره‌ی پێبدات .
 
جه‌لال تاڵه‌بانی
سه‌رۆك كۆمار
===================              ==============                ===============
 
Serok mam celal serok komarî 'îraq, bangewazêk arrastey kenallekanî rageyandin û hêz û kesayetîye syasîyekan dekat.

Emeş deqî bangewazekey serok mam celal serok komarî 'îraqe:

  le katêkda hewlle  hawbeşekan serkewtinyan bedestihêna ke hemu brayan le hêze syasîyekan û kutle parlemanîyekan û layene hkumîyekan karyan tyada kird û bo rexsandinî zemîneyekî guncawî lêk têgeyiştnî nîştmanîy weha ke berjewendîy 'êraqî dîmukrat û fîdrall û azad leberçaw bigrêt.

Le katêkda hemwan pêkewe kardekeyn bere dyalogî nîştmanîy ke em keş û hewa îcabye weber dehênêt  û perey pêdedat bo lêk geyiştin û çareserkirdnî kêşe cênakokekan ..   A lewkateda daxwazm le hemu kenalle rageyandne  azad û lêprisrawekanman bibne pişt û penay perepêdanî xoş bunî em keş whewa îcabîye  û hemu twanakanyan bo dewllemendkirdin û perepêdanî zmanî dyalog û aştbunewe û pêşkewtin û karî hawbeş bêt le pênawî binyatnanî dewllet û damezrawekanî û pêşkeşkirdnî baştirîn xizmetguzarîy pêwîst bo gel ke şayisteyetî.

Mitmaney tewawman heye bewey zorbey kenallekanî rageyandinman hestî lêprisrawêtî gewre yan heye ..eweş hanman dedat û dillnyaman dekat ke hemîşe dawayan lê bkeyn layenêkî pozetîv bin le dyalogî nîştmanîyda wkarekterêkî kara û çalak bin le berizragirtnî zmanî dyalog û yektir xoşuyistin  û xobedurgirtin le her ştêk ke bonî  pelkêşkirdin  berew allozîy û  grijkirdnî keş û hewakey lêbêt  ..eweş lêprisrawêtîyekî nîştmanîye dekewête serşanî dezgakanî rageyandin herwek dekewête serşanî hêz û kesayetîye syasîyekan ,ke dawa lewanîş dekeyn le lêdwan û beyanname û derbrrînî têrrwanîn û  boçunekanyanda bo mîdyakan le astî lêprisrawêtîyda bin .

Bangewazman bo hemwan ragirtnî her şallawêkî rageyandne ke keş û hewake alloz û grij bkat û hewllekanî dyalog û aştbunewe û lêk têgeyiştin pek bxat ,dawaş  dekeyn  hemu layek hewllekanyan çirr bkenewe le pênawî rexsandinî keş û hewa wzemîneyekî rast û drust bo serxistinî koşşekan bo dyalog û rêkkewtinî nîştmanîy ke  arrastey  prosey syasî behêz bkat û bîçespênêt û pêşkewtin û berew pêşçunî zamin bkat û perey pêbdat .
 
Celal tallebanî
Serok komar
 
 

 



*ڕێکخراوی گه‌نجانی عاجز له‌ ئه‌دای به‌رپرسانی ناو یه‌کێتی نیشتمانی‌*