سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئێمه هه‌نگاوێك پێشكه‌وتین و گرێبه‌سته‌كانمان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت به‌هه‌موو ورده‌كاریه‌كانیه‌وه بڵاوكرده‌وه، پێشموایه ئه‌مه شتێكی گرنگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك له كێشه‌كان و نیگه‌رانیه‌كانی هاوڵاتیانی ئێمه كه له‌باره‌ی شه‌فافیه‌ته‌وه هه‌یانبوو، هه‌روه‌ها بۆئه‌وه‌ی دڵنیابینه‌وه له‌وه‌ی په‌رله‌مانی خۆمان و پسپۆڕه‌كانی نه‌وت بتوانن ته‌ماشای گرێبه‌سته‌كان بكه‌ن و له حاڵه‌تی هه‌ر كێشه‌یه‌كدا بتوانرێت كێشه‌كان ده‌ستنیشان بكرێت و چاره‌سه‌ربكرێت.
به‌ڵام دواجار ئه‌مه سامانێكی گشتییه، ئه‌مه سامان و داهاتی خه‌ڵكیه و بۆ خه‌ڵكه و ئه‌وان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه بزانن ئێمه چی به‌و سه‌رچاوه سروشتیانه ده‌كه‌ین و مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه بزانن ئێمه چۆن سامانه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین و به‌كاری ده‌هێنین.
بێن لاندۆ: باوه‌ڕم وانیه هیچ وڵاتێكی تر گرێبه‌سته‌كانی بڵاوكردبێته‌وه، چۆن بڕیارتدا ئه‌وه جێبه‌جێ بكه‌یت؟
د.به‌رهه‌م: به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ئه‌وه باوه‌ڕێك بوو كه ئێمه هیچ شتێكمان نییه بیشارینه‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ندین پرسیار ده‌كرا و رێگایه‌كی باشتر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ پیشاندانی ئه‌وه‌ی كردوومانه بۆ په‌رله‌مانی خۆمان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و كۆمه‌ڵگای وه‌به‌رهێنان و ئه‌وه‌ش باشترین شت بوو ئه‌نجامی بده‌ین.
بێن لاندۆ: داواكاریه‌كانی ده‌ستپێشخه‌ری شه‌فافیه‌تی پیشه‌سازیی ده‌رهێنان چین، خه‌ڵك ده‌بێت پێشبینی چی بكات له كۆمپانیاكانی نه‌وت و حكومه‌ت؟
د.به‌رهه‌م: كراوه‌یی، دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی نییه و دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی چه‌ند رێوشوێنێكی شه‌فافیه‌تی دیاریكراو و كراوه‌یی له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م داهاته‌دا له‌ئارادایه. ئه‌و دهستپێشهخهرییه چوارچێوه‌یه‌كی په‌سه‌ندكراوی نێوده‌وڵه‌تیه له بایه‌خدان به نه‌وت و پیشه‌سازیه‌كانی په‌یوه‌ست به نه‌وته‌وه و ئه‌وه‌ی چۆن داهاته‌كانی ئه‌م پیشه‌سازیانه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه ده‌چێته قووڵایی كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كیه‌وه، كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه نه‌وت بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له كۆمه‌ڵگاكان بووه‌ته نه‌فره‌ت، ژماره‌یه‌كی زۆر له كۆمه‌ڵگاكان یان حكومه‌ته‌كانیان سامان و داهاتی نه‌وت به خراپ به‌كارده‌هێنن و له‌كۆتاییدا داهات كۆده‌كه‌نه‌وه و پشتگیریی له دیكتاتۆریه‌ت و گه‌نده‌ڵی و دوژمنكاریی ده‌كه‌ن.
باوه‌ڕم وایه به‌هه‌ندێك شێوه داواكاریه‌كانی ده‌ستپێشخه‌ری شه‌فافیه‌تی پیشه‌سازی ده‌رهێنان بۆ دڵنیابوونه‌وه‌یه له‌وه‌ی داهاتی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و بۆ خزمه‌ت و چاكه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی پێویسته خزمه‌تی بكات به‌كاربهێنرێن.
بێن لاندۆ: ئه‌و هه‌نگاوه دیاریكراوانه چین كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یگرێته‌به‌ر بۆ خۆدوورخستنه‌وه له نه‌فره‌تی سامانه سروشتیه‌كان؟
د.به‌رهه‌م: گرنگترین شت بۆ من ئه‌وه‌یه ئابووری كوردستان سه‌ره‌ڕای نه‌وت و غاز له بواره‌كانی تریشدا فراوان بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابینه‌وه كه وه‌به‌رهێنانه‌كان و ئه‌و داهاتانه‌ی له نه‌وته‌وه ده‌ستده‌كه‌ون جارێكی تر له توانای مرۆیی و گه‌شه‌پێدانی ژێرخانی ئابووری سه‌ره‌ڕای كه‌رتی نه‌وت سوودی لێوه‌رده‌گیرێت و وه‌به‌رهێنانی تێداده‌كرێت، جا ئیتر پیشه‌سازیه‌كانی كشتوكاڵ بێت، ئه‌وه ئاسته‌نگ و ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئێمه.
له‌كاتێكدا ئێمه به‌ڕاستی سووده‌كانی سه‌رچاوه‌كانی نه‌وت له كوردستان ده‌دورینه‌وه، ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه من وه‌كو گرنگترین ته‌حه‌دا له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌م، چونكه ئێمه زۆر به‌ئاسانی ده‌توانین پشت به‌خۆمان ببه‌ستین و به قازانجی داهاته‌كانی نه‌وت به‌بێ ئه‌وه‌ی كاری سه‌ختی بۆ بكه‌ین پاڵبدهینهوه، ئه‌مه‌ش ده‌بێـته گه‌وره‌ترین ته‌حه‌دا كه ئێمه هه‌مانه.
بێن لاندۆ: تۆ ئه‌زمونێكی زۆرت هه‌یه له رابردوو و ئێستادا له چه‌ندین رۆڵی جیاوازدا، به‌وه‌ی له به‌غدا له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌وێ كارتكردووه، بۆچی چه‌ند هه‌نگاوێك نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ دوورخستنه‌وه‌ی نه‌فره‌تی سه‌رچاوه‌كانی نه‌وت؟
د.به‌رهه‌م: ئه‌مه بابه‌تی گفتوگۆیه‌كی سه‌ره‌كی و چڕبوو كاتێك من له به‌غدا له حكومه‌تی عیراقدا بووم.
نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران له‌ساڵی 2008 دا داوای لێكردم كۆنفرانسێك بۆ رێكخستن و به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وتی عیراق رێكبخه‌م، ئه‌وه‌بوو ئێمه ژماره‌یه‌ك له پسپۆڕانمان له عیراق و ناوچه‌كه و جیهانه‌وه كۆكرده‌وه بۆئه‌وه‌ی به‌ڕاستی ئه‌مه هه‌ڵبسه‌نگێنین، ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی له كۆنفرانسه‌كه‌وه په‌یدابوو بریتی بوو له پێویستی ئه‌وه‌ی له كورتترین ماوه‌ی گونجاو‌دا داهاته‌كانی نه‌وت زیاتربكرێت، عیراق پێویستی به پاره هه‌یه.
هه‌میشه ئه‌وه بۆچوونی تایبه‌تی من بووه كه ئه‌م ستراكچه‌ره‌ی ئێستا زۆر سنوورداره و به‌و شێوه‌ی پێویسته سه‌رنجڕاكێش نییه، ره‌نگه به‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌مه ئه‌وه‌بێت دوای هه‌شت ساڵ هێشتا ئێمه ئاستی به‌رهه‌مهێنانمان نزمه و هیوادارم ئه‌مه بگۆڕێت.
من لێره مه‌به‌ستم له ره‌خنه‌گرتن له هاوكاره‌كانم له به‌غدا نییه، چونكه دواجار هه‌مان به‌رژه‌وه‌ندیمان هه‌یه، پێویسته كاربكه‌ین بۆ په‌ره‌پێدانی سه‌رچاوه سروشتییه‌كانمان و دروستكردنی داهاتی زۆرتر بۆ ئابووریهكهمان.
ئه‌وه‌ی ئێمه له كوردستان كردوومانه مۆدێلێكی باشه، ئێمه كۆمپانیای باشمان هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی له ژێرخانی نه‌وتدا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و ئه‌و زه‌ویانه بپشكنن كه پێشتر ئاماده‌نه‌بوو بۆ پشكنین و عیراق نهیخستبووه چوارچێوه‌ی هه‌ڵسانگاندنی سه‌رچاوه‌كانی وڵاته‌وه.
له كاتێكدا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كوردستاندا زیادده‌كات، ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌و هه‌له‌ین كه له‌چه‌ند ساڵی كه‌می داهاتوودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له روانگه‌یه‌كی نه‌وته‌وه ببێته به‌شدارێكی گشتگیر له بودجه‌ی عیراقدا.
پێموایه سه‌ركه‌وتن له كوردستان پێویسته ئاهه‌نگی بۆ بگێڕدرێت و له‌لایه‌ن هاوكارهكانمهوه له به‌غدا دانی پێدابنرێت، دواجار هه‌ر به‌رمیلێكی نه‌وت كه له كوردستاندا به‌رهه‌مده‌هێنرێت ده‌خرێته‌سه‌ر بودجه‌ی عیراق.
هه‌روه‌ها حكومه‌ت لێره له كوردستان زۆر گه‌وره‌یه، له كاتێكدا كه‌رتی تایبه‌ت زیاتر و زیاتر به‌هێزده‌بێت، هیوام وایه گۆڕانكارییه‌كی جیاواز له داهاتوودا ببینین، وه‌به‌رهێنانی كه‌رتی تایبه‌ت له ئابووری كوردیدا جگه له كه‌رتی نه‌وت 16 بلیۆن دۆلاری تێپه‌ڕاندووه، كه ئه‌وه‌ش گرنگه.
بێن لاندۆ: به به‌راورد به چی؟
د.به‌رهه‌م: به‌شه‌كانی تری عیراق.
بێن لاندۆ: چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر؟
د. به‌رهه‌م: به‌گشتی، به‌ڵام به‌تایبه‌ت ئه‌مساڵ 2011، بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی ساڵانه‌مان نزیكه‌ی سێ بلیۆن دۆلار بووه، له‌به‌رئه‌وه كۆی داهاتی كه‌رتی تایبه‌ت له چه‌ند ساڵی كه‌می رابردوودا له 16 بلیۆن دۆلار زیاتر بووه، بۆیه پێموایه كلیله‌كه بریتیه له هاوبه‌شی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت و به‌هێزكردنی كه‌رتی تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر به‌شداریی بكات له ئابووری و بوژانه‌وه‌ی ئابووریدا.
بێن لاندۆ: ژماره‌یه‌كی زۆر له پسپۆڕان سه‌باره‌ت به نه‌فره‌تی سه‌رچاوه سروشتیه‌كان ئاماژهدهكهن به عیراق و پرۆسه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌كه‌ی، به‌وه‌ی له‌ڕاستیدا عیراق زیاتر له‌ڕێگای گه‌شه‌پێدانی سه‌رچاوه‌كانه‌وه دوورده‌خه‌نه‌وه.
د.به‌رهه‌م: پێویسته بڵێم چه‌ند بژارده‌یه‌كی سه‌خت له ئارادایه كه پێویسته عیراق هه‌ڵیانبژێرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كوردستانیش پێویسته بڕیاربدات سه‌رچاوه‌كانی چۆن ته‌رخانده‌كات. ئایا ئه‌وه قه‌باره‌ی حكومه‌ت گهورهتردهكات و خه‌ڵكێكی زۆرتر ده‌هێنێته ده‌ستی كاره‌وه یان به ئاراسته‌یه‌كی جیاوازدا ده‌ڕوات؟ هیچكام له‌مانه له‌ڕووی سیاسیه‌وه ئاسان نییه، به‌تایبه‌تی كاتێ تۆ رووبه‌ڕووی پێشبینییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بیته‌وه.
به‌ڵام هیوام وایه له كوردستان هه‌روه‌كو له رابردوودا نیشانمان داوه ده‌توانین پێشه‌نگبین و ده‌توانین ئه‌وه نیشانی خه‌ڵك بده‌ین كه ئه‌و ڕێگایه‌ی ده‌بێت بیبڕین له راستیدا بریتیه له به‌هێزكردنی كه‌رتی تایبه‌ت و پته‌وتركردنی ئابووری له رێگای به‌هێزكردنی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها بۆ كارئاسانیكردن بۆ وه‌به‌رهێنانی كه‌رتی تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنانی راسته‌وخۆی بیانی، ئه‌مه ئه‌و رێگایه‌یه كه پێویسته بیبڕین.
بێن لاندۆ: سه‌باره‌ت به پێشه‌نگ و رێبه‌ری كوردستان وه‌ڵامی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی چی بوو كاتێ پێتڕاگهیاند ئێوه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلدا گرێبه‌ستتان واژۆكردووه؟
د.به‌رهه‌م: من باسی وتووێژهكانم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیراندا ناكه‌م، به‌ڵام پێت ده‌ڵێم من چیم وتووه و هه‌ڵوێستی ئێمه چییه، رێكه‌وتنی ئیكسۆن مۆبیل به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تازه نییه، ئێمه چه‌ندین گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تیدا واژۆكردووه.
به‌ڕای من هاتنی ئیكسۆن مۆبیل بۆ كوردستان پێویسته پێشوازیی لێبكرێت وه‌كو سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره، نه‌ك ته‌نها بۆ كوردستان، به‌ڵكو بۆ ته‌واوی عیراق. كۆمپانیایه‌كی به‌ناوبانگی جیهانی وه‌به‌رهێنان ده‌كات له په‌ره‌پێدانی ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه پێشتر نهپشكنراون و نه‌وتیان لێ به‌رهه‌م نه‌هاتووه، ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێكه نه‌ك ته‌نها بۆ كوردستان، به‌ڵكو بۆ هه‌موو عیراق.
من شتێكی تریش ده‌ڵێم، ئه‌و راستیه‌ی كه ئیكسۆن مۆبیل له باشوور كارده‌كات مانای وایه ئێستا ئێمه كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌مان هه‌یه له باشوور و له كوردستان كارده‌كات، ئه‌مه پێویسته وه‌كو هه‌لێك بۆ یه‌كخستنی هه‌ردوو سیاسه‌تی نه‌وتی وه‌كو به‌شێك له سیاسه‌تێكی گشتی نیشتمانی سوودی لێوه‌ربگیرێت.
ئه‌مه ئامۆژگاری من ده‌بێت بۆ هه‌ندێك له هاوكارانم له به‌غدا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له گشت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له روانگه‌یه‌كی سیاسیه‌وه بڕوانن، پێویسته جه‌ختبكه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چی بۆ عیراق باشه. ئه‌وه‌ی بۆ عیراق باشه بریتیه له دۆزینه‌وه‌ی چه‌ندین رێگا بۆ زیاتركردنی داهاته‌كان بۆ گه‌لی عیراق، ئه‌م گرێبه‌سته مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه و ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێكه بۆ كوردستان، سه‌ركه‌وتنێكه بۆ عیراق و هه‌روه‌ها باوه‌ڕم وایه سه‌ركه‌وتنه بۆ ئیكسۆن مۆبیل.
بێن لاندۆ:ئایا پشتگیری حكومه‌تی ئه‌مریكات به‌ده‌ستهێناوه له‌م رێكه‌وتنه‌دا؟
نظرات شما عزیزان: