د.به‌رهه‌م باسه‌که‌ی خۆی کرد به‌چه‌ند ته‌وه‌رێکه‌وه که بریتیبوون له ته‌وه‌ری دۆخی گۆڕانکارییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له 2011 دا، دۆخی عیراق له دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا، هه‌روه‌ها ره‌وشی کوردستان و پێویستی یه‌کڕیزی نیشتمانی بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان له ساڵی ئاینده‌دا.
له ته‌وه‌ری بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئه‌مساڵ کۆمه‌ڵێک رژێمی ئیستیبدادی و گه‌نده‌ڵ له‌ناوچوون که سیمای کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی بیستهمبوون له رۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستداو وتیشی: هه‌رچه‌نده ئایندهی ئه‌م گۆڕانکارییانه رۆشن نین و نازانرێت ئاینده‌یه‌کی گه‌شه یان نا، به‌ڵام که‌س ناتوانێ نکۆڵی له‌وه بکات ئه‌و رژێمه ئیستیبدادیانه کۆتای‌یان پێهات و میللـهتانیان به حوکمی دیکتاتۆری و گه‌نده‌ڵی رازی نه‌بوون، بۆ ئێمه ئه‌م هه‌ژانه جێگای هه‌ڵوه‌سته کردنه به تایبه‌تیش دۆخی سوریا که هاوکێشه‌کانی ناوچه‌که‌ی خستووه‌ته به‌رده‌م چه‌ندین ئه‌گه‌ره‌وه، ئه‌م هه‌لومه‌رجه نوێیه هه‌م ته‌حه‌دایه‌کی گه‌وره‌یه، هه‌م ده‌رفه‌تێکیشه ئه‌گه‌ر بتوانین باش کاری له‌سه‌ر بکه‌ین و خۆمانی بۆ ساز بده‌ین ئه‌وا ده‌توانین سه‌ده‌ی بیستویه‌ک بکه‌ینه سه‌ده‌ی ئارامی و خۆشگوزه‌رانی و جێگیرکردنی مافه‌کانی گه‌لی کورد، دۆخی عیراقی دوای کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکاش له‌ژێر کاریگه‌ری ئه‌گه‌ره تازه‌کاندا ده‌بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌م ته‌نگژه‌یه‌ی ئێستای عیراق که ده‌ریخست کورد فاکته‌ری ئارامی و رۆڵگێرانی ئیجابیه، پێویسته ئه‌و پێگه‌یه‌ی کورد به قازانجی جێبه‌جێکردنی داخوازییه‌کانمان بخه‌ینه‌گه‌ر.
هه‌ر له ته‌وه‌ره‌ی عیراقدا، جێگری سکرتێری گشتی ته‌ئکیدی له‌سه‌ر یه‌کڕیزی گه‌لی کوردستان و هێزه سیاسییه‌کانی کرده‌وه، وتیشی: رێککه‌وتننامه‌ی ستراتیژی یه‌کێتیی و پارتی له‌م قۆناغه‌شدا بایه‌خ و گرنگی خۆی ده‌رخسته‌وه که زامنی ئارامی و ئاشتییه له کوردستاندا، رونیشیکردهوه ئه‌و رێککه‌وتنه مایه‌ی پێچانه‌وه‌ی قۆناغی ناکۆکی و به‌دیهاتنی ده‌سکه‌وتی زۆر بوون بۆ گه‌له‌که‌مان، وه‌کو یه‌کێتیی و پارتیش پێویسته بزانین کوردستانی ئێستا کوردستانی نه‌وه‌ده‌کان نیه هێزو لایه‌نی دیکه‌ش رۆڵیان په‌یدا کردووه‌و بۆ بڕیاره چاره‌نووسسازه‌کان پێویستمان به لێکگه‌یشتن و گوتاری هاوبه‌ش هه‌یه، بڕیاره چاره‌نوسسازه‌کان یه‌کێتیی و پارتی و لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆنیش ده‌بێت به‌رپرسیارێتیان تێدا هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌زمونی میللـه‌تانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ش پێمان ده‌ڵێت که له هه‌ر رێککه‌وتنێک و گوتاری هاوبه‌شی هێزه سه‌ره‌کییه‌کاندا ده‌بێت خواستی خه‌ڵکی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان بنچینهبن و ئامانجی هاوبه‌شی حیزبه‌کانی حکومڕان و حیزبه‌کانی ئۆپۆزسیۆنیش خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی میللـه‌ت بن .
د.به‌رهه‌م ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه قوڵایی ره‌سه‌نی یه‌کێتیی و هه‌ر هێزێکی کوردستانی ره‌زامه‌ندی میللـه‌ته‌که‌ی خۆمانه، وه‌کو یه‌کێتیی میللـه‌ته‌که‌مان خاڵی به هێزو پشتیوانی ئێمه‌یه، بۆیه ده‌بێت گله‌یی و داخوازییه‌کانی چاره‌سه‌ر بکه‌ین.
د. به‌رهه‌م له‌باسی ره‌وشی ئه‌مڕۆی یه‌کێتییدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که دۆخی قۆناغی رابردوو راسته نیگه‌رانی کردین، به‌ڵام تاقیکردنه‌وه‌یه‌کیش بوو بۆ یه‌کێتییه‌که‌ی خۆمان که داخۆ چۆن له‌گه‌ڵ ته‌حه‌دداکانی به‌رده‌می مامه‌ڵه ده‌کات و سه‌ربه‌رزانه ته‌نگژه‌کان تێده‌په‌ڕێنێت.
ئاماژه‌ی به‌وه کرد که یه‌کێتیی به سه‌نگ و رۆڵی مێژویی جه‌نابی مام جه‌لال و به هیمه‌تی هه‌ڤاڵه‌کانی و رابردوی پڕ سه‌روه‌ریی و خوێنی قوربانی و شه‌هیدو خه‌باتگێڕه‌کانی وزه‌ی پێویستی بۆ قۆناغی داهاتوش پێیه، کادرو تێکۆشه‌ره‌کانی یه‌کێتیی له هه‌موو ئۆرگانه‌کاندا که‌ره‌سته‌ی چاکسازی و نوێبونهوهن، به‌مه‌رجێ باش سه‌رکردایه‌تی و رێنوێنی بکرێن بۆئه‌وه‌ی له‌ناو ماڵه گه‌وره‌که‌ی یه‌کێتییه‌وه پرۆژه‌ی ئاینده‌ساز بین و پێکه‌وه یه‌کێتیی بکه‌ینه هه‌وێنی چاکسازی، ته‌حه‌دای زۆرمان تێپه‌ڕاندووه، ته‌حه‌دایه‌کی گه‌وره‌مان له پێشه که ئه‌ویش ئه‌وه‌یه شێوازی ته‌قلیدی حزبیی تێپه‌ڕێنین و یه‌کێتیی بکه‌ینه حزبی ئاینده.
جێگری سکرتێری گشتی وتی: له‌ناو ماڵه‌که‌ی یه‌کێتییدا که ماڵی هه‌مو تێکۆشهرانێتی پێکه‌وه هه‌مومان به رابه‌رایه‌تی جه‌نابی مام جه‌لال ده‌بێت کاربکه‌ین بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئیستحقاقاتهکان و داخوازییه‌کانی خه‌ڵک و وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پێداویستیه‌کانی ئه‌م قۆناغه‌و سه‌رده‌م.
له کۆتایی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا که بیرورا‌و سه‌رنج و تێبینی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌ڤاڵانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیشی تێکه‌وت د.به‌رهه‌م باسی ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌م دوو ساڵه‌ی کابینه‌ی شه‌شه‌می کرد‌و وتی: شه‌ره‌فێکی گه‌وره بوو بۆ من که نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتییم کرد له حکومه‌تدا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خزمه‌تی خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ین و به‌شێک له قه‌رزی سه‌رشانمان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی بده‌ینه‌وه، بێگومان بێ پشتیوانی جه‌نابی مام جه‌لال و جه‌نابی کاک مه‌سعودو پشتیوانی هه‌ڤاڵانی دڵسۆز نه‌مان ده‌توانی له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌کانم له حکومه‌تی هه‌رێمدا ئه‌و ئه‌رکه‌ی سه‌رشانمان جێبه‌جێبکه‌ین.
نظرات شما عزیزان: