ئەمە دەقی روونکردنەوەکەیە
بۆ سەرجەم ئەندامانی یەکەی پاسەوانی تایبەتی سەربە
بەڕێوبەرایەتی بەرگری و فریاکەوتن
ئەم کاتەتان باش...
بەڕێزان ، لە پێناو زیندوکردنەوەی مافی پشتگوێ خراو و دیارنەماوی ئێوەی پاسەوان ،لە پێناو گێڕانەوەی زیادە مووچەی یەک ساڵی تەواوتان ، ئێمە وەک کۆمەڵێک لە پاسەوانانی سەربە بەرگری و فریاکەوتن بە هەموو لایەک و ئێوەی بەڕێزی ڕادەگەیەنین کەوا ،کاتژمێر (10)یسەرلەبەیانی ڕۆژی سێ شەممەی ڕێکەوتی (10/1/2012) ،گردبونەوەیەک ساز دەکەین لە بەردەم بەڕێوبەرایەتی بەرگری و فریاکەوتن، لە ناوچەی (کانی گۆمە)ی شاری سلێمانی. وەک لای هەموان ئاشکرایە کەوا زیادە مووچەی یەک ساڵی بەڕێزتان لە لایەن حکومەتی عێراقەوە نێردراوە
بۆ کوردستان و ئێستا لەژێر دەستی وەزارەتی دارایی هەرێمدایە.بەڵام سەرۆکایەتی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆ دەستی دەستی بەم پرسەوە دەکەن و تاکو ئێستا نە وەزیری ناوخۆو نە سەرۆکی هەرێم کەم و زۆر خۆیان لە قەرەی ئەم باسە نادەن و سەرجەم ئەندامانی ئەم هێزانەیان لەوپەڕی دڵەڕاوکێ ی و چاوەڕوانی دا هێشتۆتەوە،هەرچەندە لێرەو لەوێ باسی ئەوە دەکرێت کەوا چاوەڕوانن سەرۆکی هەرێم چاو بە ڕێژەی ئەو هێزانەدا بخشێنێتەوە ئەوسا ئەو پارە سەرف بکرێت.ئەگەر واشبێت ئەوا دیارە بێ ئاگان لەوەی کەوا پێدانی ئەو پارەیە بە
خاوەنەکانیان هیچ پەیوەندییەکی بە ڕێکخستنەوەی ئەو هێزانەوە نیە و بە (ئەسەری ڕەجعی ) ئەو پارە زیادەیە دەیانگرێتەوە . ئەمەتەنها بەهانەیەکی پوچە.چونکە دوای پێدانی ئەو پارەیەش سەرۆکایەتی هەرێم دەتوانێت ئەو هێزانە ڕێک بخاتەوە.ئەگەر بەهانەی ئەوەشیان هەیە کەوا خەڵکی وەهمی لەوهێزانەداهەیەودەبێت لاببرێن .ئەوە دەبێت ئەو بەرپرسانە کە خەڵکی وەهمیان نوسیوە سزا بدرێن ،نەک ئێمەی بەش مەینەت سزای ڕۆحی بدرێن. ئەوەی زیاتر ئێمەی ترساندووە ئەوەیە کە لێدوانی بەرپرسان ناڕۆشنی پێوەدیارە و تاکو ئێستا یەک
لێدوانی وەک یەکیان نیە ،،وە دەنگۆیەکیش هەیە کە دەڵێن
لایەنێکی سیاسی لە پشت دواخستنی ئەو پێدانی پارەیەوەیە و دەستی دەستی بەو باسەوە دەکات تاکو حکومەت وەردەگرێتەوە و ئەوکات دەیکاتە دەستەگوڵی خۆی و وەک ڕێکلامێک بۆ سەرۆک حکومەتی داهاتووی هەرێم نیشانی خەڵکی دەدات.بۆیە داوا لە هەموو ئەندامانی یەکەی پاسەوانی بەرگری و فریاکەوتنی سەرجەم حیزبەکان دەکەین کە لەو بەروارەدا ئامادەبن،چونکە سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی ناوخۆی هەرێم وعێراق بانگێشت دەکەین، وە سوردەبین لەسەر بەدەستهێنانی ئەو مافەمان . وە ئەگەر سوربوون لەسەر نەدانی ئەو مافە ،ئەوا پەنا بۆ دادگای باڵای
فیدڕاڵی عێراق دەبەین وسکاڵای یاسایی لەسەر وەزارەتی ناوخۆ و سەرۆکایەتی هەرێم تۆمار دەکەین و داوادەکەین کە حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ لە ڕێگای لیژنەی خۆیانەوە ئەو پارەیەمان پێبدەن.
داواکارین لە هێزەکانی پاسەوانی لایەنەکانی
1- یەکێتی نیشتمانی کوردستان
2- کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
3- حزبی شیوعی کوردستان
4- بزوتنەوە ی گۆران
5- حزبی سۆسیالیست.
6- یەکگرتووی ئیسلامی
کە لەو بەروارەدا ئامادە بن لەبەردەم بەڕێوبەرایەتی بەرگری و فریاکەوتن لە( کانی گۆمە ) ی شاری سلێمانی .
بە ئومێدی سەندنەوەی مافی زەوتکراوتان.
کۆمەڵێک لە پاسەوانانی تایبەتی
سەربە بەڕێوبەرایەتی بەرگری و فریاکەوتن
29/12/2011
نظرات شما عزیزان: