من یەکێتی نیشتمانی کوردستانم
خۆم و هەر خۆم وەک کارە کێوی هەڵدێراو لە ڕەوەزێکی قەندیلدا بە تەنها بووم
وەک چڵە ڕێواسی درزی دو تاشە بەرد لە فرمێسکی رمو بەفردا ڕسکابوم
تەنیاو تەنیا خۆم و مشتێک گوللەی سەوز خۆم و دەستێک نانی سەوز خۆم و خەونی سەوزی مناڵانی لادێ خۆم و ئەشقی سەوزی سیامەندو خەجێ
وەک تەنیایی ئەو ڕۆژگارەی سرودو مارشی ئەی رەقیب
خۆم و شەرواڵیکی دڕاو
لە بەرامبەر سەدان ژوری کێبلی کارەباو تەعزیب
خۆم و خۆم بوم بە هەورازی شاخانەوە
من بە تەنها مەفرەزەیەک بوم بە دو تفەنگی ژەنگاوی و سەمینۆفێکی کورتەوە
نظرات شما عزیزان: